Halloween party ideas 2015
banner





نەدیم زەهاوی هاوڕێی دێرینی ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان، لەهەڵبژاردنە گشتییەكانی وڵاتی بەریتانیا توانی كورسییەكەی خۆی مسۆگەر بكاتەوە. 
 ئەمڕۆ (هەینی) ئاكامی هەڵبژاردنە گشتییەكانی بەریتانیا راگەیەندرا‌و بەپێی ئەنجامەكان پارتی پارێزگارانی بەریتانیا زۆرینەی دەنگەكانی ئەو هەڵبژاردنەی بەدەستهێنا‌و سەرەڕای ئەوەی كە زۆرێك لەپەرلەمانتارەكانی ئەو پارتە نەیانتوانی كورسییەكانی پەرلەمان بەدەست بهێننەوە بەڵام نەدیم زەهاوی پەرلەمانتاری كورد توانی دوبارە متمانەی دەنگدەرانی شاری ستراتفۆرد بەدەستبهێنێتەوە‌و بۆ خولێكی دیكەش لەئەندامێتی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بەردەوام بێت.
پێشتر رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیا نەدیم زەهاوی بە هاوڕێیەكی نزیك‌و دێرینی ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ناوبردوە‌و لەراپۆرتێكیدا ئاشكرای كردەوە كە زەهاوی”لەڕێگای داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستانەوەو دامەزراندنی كۆمپانیەوە نزیكەی یەك ملیۆن‌و نیو پاوەندی دەست دەكەوێت”.
راپۆرتەكە پێشتر لەرۆژنامە‌و ماڵپەری ئاوێنە بڵاوكراوەتەوە‌و رۆژنامەنوس (كاوە رەش) تایبەت بەئاوێنە ئامادەی كردوە.
دەقی راپۆرتەكەی گاردیان لەبارەی نەدیم زەهاوی:
نەدیم زەهاوی هاوڕێی نزیك‌و دێرینی ئاشتی هەورامییە
پارلەمانتارێكی بەریتانیا یەك ملیۆن‌و نیو پاوەندی لەنەوتی كوردستان دەست دەكەوێت
راگەیاندنەكانی بەریتانیا بڵاویانكردۆتەوە، كە ئەندامپارلەمانی بەڕەگەز كورد، نەدیم زەهاوی لەسەر لیستی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا لەڕێگای داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستانەوەو دامەزراندنی كۆمپانیەوە نزیكەی یەك ملیۆن‌و نیو پاوەندی دەست دەكەوێت.
ئاوێنە: كاوە ڕەش، بەریتانیا:
زەهاوی كە لەمانگی تەموزی٢٠١٥وە وەك بەڕێوەبەری ستراتیجی كۆمپانیای Gulf Keystone كاری كردوە، رۆژی دوشەممەی رابردو بەشێكیان لەكۆمپانییەكی دیكەی چینی بەناوی Sinopec فرۆشتووە كە نرخەكەی لەئێستادا٣٥٠ ملیۆن پاوەندە. نەدیم زەهاو‌ی‌و دو بەڕێوەبەری دیكە پشكی هەریەكەیان٢% بەشدارن لەكۆمپانیەكە كە ساڵی داهاتو فرۆشی زیاتر دەبێ لەحەوت ملیۆن پاوەند، بەمەش ئەو ئەندامپارلەمانە نزیكەی یەك ملیۆن‌و نیو پشكەكەی دەبێ.
زەهاوی وەك بەڕێوەبەری ستراتیجی كۆمپانیای Gulf Keystone لەمانگی تەموزی ٢٠١٥و بەموچەی مانگانەی٢٠١٢٥پاوەند كە ساڵانە دەگاتە زیاتر لە٢٤٠٠٠٠ پاوەند، جگە لەبەخشی كۆمپانیاكە وەك رێنمایی دەیدات بەزەهاوی ئەویش بڕی٢٦٠٠٠ پاوەندە.
هەروەها زەهاوی وەك ئەندامی لیژنەی كاروباری دەرەوەی پارلەمانی بەریتانیا دیاری كراوە. وەك لەتۆماری لیستی پارلەماندا هاتوە لانیكەم پێنج جار رابەرایەتی سەردانی كردنی بۆ كوردستان كردوە بۆ چەند كارێكی هەستیار. دوایین جار بەیاوەری بۆریس جۆنسن، پارێزگاری پێشوی لەندەن‌و وەزیری دەرەوەی ئێستای بەریتانیا بوە بۆ هەولێری پایتەخت. هەرلەو سەردانەدا بۆ هەرێمی كوردستان، چاویان بەمەسعود بارزانی‌و چەند كاربەدەستێكی دیكە كەوتوە.
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی نوسیویەتی، كۆمپانیاكە ئێستا كار لەناوچەی شێخان دەكات‌و رۆژانە٤٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمیەتی، بڕیارە لەئایندەیەكی نزیكدا بیگەیەنێتە١١٠هەزار بەرمیل لەڕۆژێكدا. دوای كڕینی پشكی كۆمپانیای Sinopec لەئێستادا بەهای كۆمپانیاكە زیاتر لە٣٥٠ ملیۆن پاوەندە.
حكومەتی ناوەندی بەغدا، بەردەوام گازندەی كردوە دەربارەی فرۆشتنی نەوت‌و وەرگرتنی داهاتەكەی بەڕاستەوخۆ لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە. ساڵی رابردو Gulf Keystone توشی گرفتی دارایی گەورە بوەوە، بەهۆی دواكەوتنی پێدانی شایستە دارییەكانی لەلایەن هەرێمەوە. بەپێی دانوستانەكانی نێوان كۆمپانیاكەو حكومەتی هەرێم دەبێ بڕی١٠٠ ملیۆن دۆلار قەرەبوی كۆمپانیەكە بكاتەوە.
زەهاوی وەك سەرۆكی ئەو گروپە دیاری كراوە كە لەلایەن پارلەمانتارانەوە بۆ كاروباری دەرەوە دەستنیشان كراون، هەربۆیە كە لەنزیكەوە كار بۆ نزیككردنەوەی بەریتانیاو هەرێم دەكات، راپۆرتێكی لەسەر هەرێم لەپارلەمان پێشكەش كردوە.
لەڕاپۆرتەكەدا ئاماژەی بەوەداوە كە پێویستە بەریتانیا هەڵوێستێكی رونی هەبێت لەبەرامبەر كوردەكان ئەگەر ویستیان هەوڵی سەربەخۆیی بدەن بەڵكو هاوكاریان بكات.
جگە لەوە پردی پەیوەندی نێوان پەنجا خاوەن كاری بەریتانی كوردستانی بوە لەنێوان هەرێم‌و بەریتانیادا وەك رۆژنامەكان ئاماژەیان پێداوە.
سەرباری ئەوە، رۆژنامەی گاردیان، ئاماژەی بەهاوڕێیەتی زۆر نزیك‌و دێرینی نێوان ئەو ئەندام پارلەمانەو ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم داوە. جیالەوە زەهاوی دوجار ئاشتی هەورامی بۆ كۆنفرانسی پارتی پارێزگاران بانگهێشت كردوە. هەروەها وەسفی ئاشتی هەورامی كردوە، كە ئەو كەسێكی نمونەییە بۆ وڵاتەكەی.
دواین سەردانی سەرۆكی وەفدی بیانی پارلەمانی بەریتانیا، نەدیم زەهاوی بۆ كوردستان، بەفڕۆكەیەكی تایبەت بوە بەیاوەری بۆریس جۆنسن لەفێبریوەری رابردو، كە تێدا جۆنسۆن بەكڵاشینكۆفەوە چەند وێنەیەكی لەبەرەكانی مەشق كردن بەپێشمەرگە لەلایەن سەربازانی وڵاتەكەیەوە گرتووە.
زەهاوی كە بەكەسێكی نزیك لەكاربەدەستانی هەولێر ناسراوە، تائێستا چەندین سكانداڵی دارایی بەسەردا ساغ بوەتەوە. هەرلەكۆكردنەوەی پارەوە كۆمەك لەساڵانی نەوەد بۆ كۆڕەوەكەی كوردستان‌و دیارنەمانی داهاتەكەی، تا خەرجی‌و زیادەڕۆیی لەداهاتی دەوڵەت بۆ كاری تایبەت‌و ماڵی دوەمی لەبەریتانیا، بەردەوام بوەتە جێگای رەخنەی رۆژنەمەكانی ئەو وڵاتە.
نەدیم زەهاوی لەخێزانێكی كوردو لەساڵی١٩٦٧ لەبەغدا لەدایك بوە. لەتەمەنی نۆ ساڵیەوە لەگەڵ خێزانەكەی رویانكردۆتە بەریتانیا. دەرچووی زانكۆی لەندەنەو لەمانگی٥ی٢٠١٠وە ئەندامپارلەمانە لەسەر لیستی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا، بۆناوچەی Stratford-on-Avon، خێزانەكەی ناوی لانە زەهاوییەو خاوەنی دو كوڕو كچێكن.
خاوەنی كۆمپانیایەكی دیكەی توێژینەوەو بەبازاڕكردنە بەناوی YouGov.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت