Halloween party ideas 2015
banner




شەربەتی قەیسی یەكێكە لەو جۆرە شەربەتانەی لەمانگی ڕامەزاندا كە پێویستە گرنگییەكی زۆر بە خواردنەوەی دەدرێت، بەڕای پسپۆڕانی تەندروستی و خۆراكیش ئەو شەربەتە چەندین سودی بۆ تەندروستیهەیە. 

خواردنەوەی شەربەتی قەیسی لە مانگی رەمەزاندا چەندین سود بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێـت چونكە برێكی زۆر لە ڤیتامینەكان لەپێكهاتەكەیدا هەیە، بەجۆرێك ڕێژەی %40ی ئەو ڤیتامینانەی بۆ لەشی مرۆڤ پێویستن دابین دەكات. 

بەڕای پسپۆڕەكان ئەو شەربەتە لەگەڵ ئەوەی هەستی تینوێتی كەم دەكاتەوە، لەشی مرۆڤ لە ماندوێتی دەپارێزێت، هەروەها دەرون ئارام دەكاتەوە و سودێكی زۆریشی بۆ مێشك هەیە. 

بەپێی توێژینەوەكان قەیسی كارەكانی ریخۆڵە رێكدەخات، هەروەها سودی زۆری بۆ ئەو كەسانە هەیە كە بە دەست گرفتی كەم خوێنیەوە دەناڵێنن، باشترین كاتیش بۆ خواردنەوەی ئەو شەربەتە پێش خواردنی بەربانگە.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت