Halloween party ideas 2015
banner

حاکم " سمکۆ ئەسعەد"

دامەزراندنى دەوڵەتێکى شارستانى دیموکرات مافى گەلى کوردستانە، دەنگدان بۆ ئەو دەوڵەتە
 مافى هەر هاووڵاتییەکە، پێویستە پێشتر پێناسەى فۆرمى ئەو دەوڵەتە سیستم و بەها کۆمەڵایەتى و سیاسیى و بنەما یاساییەکانى ئاشکرا بێت تا هاووڵاتى کوردستان بەرچاوڕوون بێت لەبارەى دامەزراندنى دەوڵەتەکەى.

مەبەست لەم بابەتە پێشنیارکراوە بە ناوى (دەوڵەتنامەى کوردستان) خستنەڕووى بنەماکانە لەبارەى دامەزراندنى دەوڵەت، پێش دەنگدان، هەروەها بۆ ئەوەى بکرێت بە بەڵگەنامەیەکى گشتیى پابەندکار، پاش پرۆسەى دەنگدان.




بەشى یەکەم
بەها کۆمەڵایەتییەکانى دەوڵەتى کوردستان

كۆمەڵگەى کوردستان خاوەنى کۆمەڵە بەهایەکى رەسەنە، پارێزراو بووە بەدرێژایى مێژووى کۆن و هاودەم، دەبێت ئەو بەهایانە لەو دەوڵەتە خوازراوەدا پارێزراوبن، تا هاوبەشى گەلى کوردستان و گەلانى شارستانى ئاشتیخواز بەردەوامبێت، لە کاروانى سەرخستنى نەوەکان لە ئایندەدا، بە پاراستنى ئاشتەوایى کۆمەڵایەتى و ژیانى هاوچەرخ بۆ دروستکردنى کەسێتى هاووڵاتى سەردەم، ئەو هاووڵاتیەى دەبێتە چەقى دروستیى دەوڵەتى کوردستان.    
بەرجەستەکردنى ئەو بەهایانە لەم تەوەرانەدا دەبن:
یەکەم  / ئامانجەکانى حوکمڕانى :
بۆ بەرزڕاگرتنى بەها مرۆییەکانى گەلى کوردستان، دەبێت دامەزراوە و دەستە زانستى و رۆشنبیرى و کارگێڕییەکانى دەوڵەت کار لەسەر بەرجەستەکردنى ئەو بەهایانە بکەن لە دروستبوونى کەسێتى (تاک – هاووڵاتى) ى ئەو دەوڵەتەدا.
گرنگترینیان چەسپاندنى دادپەروەرى و یەکسانییە کە داواکارییەکى سەرەکى هەر مرۆڤێکە لەهەر قەوارەیەکى حوکمڕان، هەروەها بەرپاکردنى ئارامى و سەروەرکردنى یاسا و یەکگرتوویى کۆمەڵگە بەسەرجەم چین و توێژەکانیەوە، لە پاڵ رێزگرتن لە ماف و ئازادییەکان کە لە بەڵگەنامە نێودەوڵەتى و نیشتمانیەکاندا داڕێژراون، بە تایبەتى ئازادى بیروڕا و ئاین و مافى نەتەوە و کۆمەڵەنەتەوەییەکانى ترى ناو ئەو دەوڵەتە.
رێزگرتن لە بەها مرۆییەکانى تاک و خێزان، تا ئاستى گشتیى کۆمەڵگە ئەرکى دەوڵەتە لە رێگاى دەسەڵات و دامەزراوەکانیەوە لەسەر هەردوو ئاستى ناوخۆ و دەرەکى.
دووەم / بەهاکانى کارکردن:
کارکردن، ئەرکى هەرتاکێکە، هەروەها مافیەتى، دەوڵەت دەستەبەرى دەکات بە رەچاوکردنى پرەنسیپەکانى دادپەروەرى کۆمەڵایەتى و بە پێى پێوەرەکانى شایستەیى و لێهاتوویى هاووڵاتیان و بێگانەکان، بەو شێوەیەى یاسا رێکیدەخات.
سێیەم / رۆشنبیرى فێرکردن:
راگرتن و بەهێزکرنى بنەما رۆشنبیرییەکانى کۆمەڵگەى کوردستان، ئەرکى دەوڵەتە، بە گونجاندنى ئەو بنەمایانە لە دروستبوونى تاکى شارستانیخواز، لە رێى دامەزراوە فێرکاریەکانییەوە بۆ بەرژەوەندى تاک و کۆمەڵگە و دەوڵەت، هەروەها کارکردن لەسەر دروستبوونى کەسێتى هاووڵاتى لەسەر بنەما زانستى و شارستانییە هاوچەرخەکان، بۆ بەرژەوەندى گشتی.
بەشى دووەم
سیستمى حوکمڕانى لە دەوڵەتى کوردستاندا
دەوڵەتى کوردستان کۆمارییە، سستمى حوکمڕانى تیایدا (سەرۆکایەتى – پەرلەمانى) یە، هەردوو دەسەڵاتى یاسادانان و جێبەجێکردن نیواونیو دەسەڵاتەکان پەیڕەو دەکەن لە سایەى دەستووردا، دەسەڵاتى دادوەرى ئەرکى راگیرکردنى دەستوورى لە ئەستۆدا دەبێت لە رێگاى (دادگاى باڵا)وە کە چاودێرى کارى هەردوو دەسەڵاتى یاسادانان و جێبەجێکردن دەکات.
سیستمى سیاسى لەسەر بنەماى جیاکردنەوەى دەسەڵاتەکان دادەمەزرێت، بەوەى گەل سەرچاوەى دەسەڵاتەکانە، هەروەها لەسەر بنەماى سەروەرى یاسا و سەربەخۆیى دەسەڵاتى دادوەرى و مافى گەل لە بەشداریى گشتیى و  سیاسی و رێزگرتن لە کار و ژینگەى سیاسى  پەرلەمانى ئەو سستمە دادەمەزرێت، بە چەسپاندنى پرەنسیپى دەستاودەستکردنى ئاشتییانەى دەسەڵات و پابەندبوون بە رەوایى یاسایی و دەستوورى لە سەرجەم قۆناغەکانى ژیانى سیاسی ئەو دەوڵەتە، هەر لە سەرەتاى دەنگدان لە سەر دروستبوونى تا دەنگدان بۆ پەرلەمان و دەستوورەکەى بەم شێوەیە:

قۆناغى یەکەم / راپرسى لەسەر دامەزراندنى دەوڵەت:
1 – دەنگدان لەسەر پەسەندکردنى (دەوڵەتنامەى کوردستان) دەبێت لە پاڵ دەنگدان لەسەر دامەزراندنى دەوڵەت بە ئەگەرى دامەزراندنى پاش سێ مانگ لە رۆژى کۆتایى راپرسى.
2 – دەنگ لەسەر هەڵبژاردنى ئەنجومەنێکى دامەزراندن دەدرێت، بۆ دانانى رەشنووسى دەستوورى دەوڵەت لە ماوەى 100 رۆژدا لە رۆژى کۆتایى ئەنجامدانى راپرسى.
قۆناغى دووەم / دەنگدان لەسەر دەستوورى دەوڵەت و هەڵبژاردنى یەکەم پەرلەمانى دەوڵەت:
1 – دەنگدان لەسەر دەستوورى دەوڵەت پاش یەک مانگ لە کۆتایى قۆناغى یەکەم رێکدەخرێت، بە پێى ئەنجامى ئەو دەنگدانە دەستوور کارا دەبێت لە رۆژى راگەیاندنى ئەنجامەکانەوە.
2 – دەنگ لەسەر هەڵبژاردنى یەکەم پەرلەمانى دەوڵەت دەدرێت لە هەمان پرۆسەى دەنگدان لەسەر دەستوور. 
3 – پاش دانیشتنى یەکەمى، پەرلەمان بڕیار لە پێکهێنانى یەکەم دەسەڵاتى جێبەجێکردن دەدات بەو شێوازەى لە دەستوورى پەسەندکراودا دیاریکراوە.
بەشى سێیەم
دارایى دەوڵەت و ئابوورییەکەى

خاوەنداریەتى دارایى و سامانى دەوڵەت، گشتییە، نابێت مامەڵەى پێوەبکرێت، پاراستنیان ئەرکى هاووڵاتیانە، هەروەها ئەرکى دامەزراوەکانى دەوڵەتە، دەسەڵاتى دادوەریش تاکە دەسەڵاتى یەکلاکەرەوەیە بۆ دیاریکردنى لایەنى بەکاربەرى ئەو سامانە، سامانە سروشتییەکانیش دارایى گشتیین.
دەوڵەت، لەساتى دامەزراندنیەوە، سستمى ئابوورى دیاریدەکات بە رێگرتن لە قۆرخکارىء دەستبەسەراگرتنى ناڕەواى گرێبەست و جموجۆڵە بازرگانییەکان، لەسەر هەردوو ئاستى ناوخۆ و دەرەکى. هەروەها دەبێت رەچاوى پرەنسیپەکانى جۆراوجۆرکردنى کردەوە بازرگانییەکان و زۆرکردنى سەرچاوەکانى داهات و خۆ لادان لە سیاسەتى ئابوورى یەک داهات بکات .
بەشى چوارەم
دەسەڵاتى دادوەرى
دەسەڵاتى دادوەرى کارا لە ئێستادا، خاوەن دەسەڵاتە لە کاراکردنى دوا فۆرمى ئەم (دەوڵتنامە)یە و رێکارەکانى راپرسیکردن لەسەرى و دواتر سەرپەرشتیکردنى ئەنجومەنى دامەزراندن بۆ بڕیاردان لە رەشنووسى دەستوور تا دەنگدان لەسەرى و دەنگدان لەسەر یەکەم پەرلەمان و راسپاردنى یەکەم حکومەت، لە رێگاى:
1 – دەسەڵاتى دادوەرى، دادگاى باڵا لە ئێستادا دادەمەزرێنێت، تا لە دواتردا ئەو داداگایە بەرزترین دەسەڵات بنوێنێت لە بەکارکردن و یەکلاکردنەوەى هەر گرفتێک رووبەڕووى پرۆسەکانى راپرسى و دەنگدان دەبێتەوە، ئەم دادگایە لەساتى دامەزراندنى دەوڵەتدا دەبێت بە بەرزترین دادگا بە ناوى (دادگاى باڵاى دەوڵەتى کوردستان).
2 – دامەزراندنى دەوڵەتى کوردستان پرسێکى یاساییە، دەسەڵاتى دادوەرى تەنها دەسەڵاتى دەستپێکردن و بە ئەنجامگەیاندنى ئەو پرسەیە.
3 – دەرچوواندنى رێسا پەیوەستەکان بەو کردەوانەى لەم دەوڵتنامەیەدا هاتوون.
4 – باڵادەستبوون بەسەر ئەو دەستانەى سەرپەرشتى پرۆسەکانى راپرسى و دەنگدان دەکەن.
5 – بەدوورگرتنى قەوارە سیاسییەکان لە سەرپەرشتیکردنى هەر بابەتێکى پەیوەست بە دامەزراندنى دەوڵەت، تا دامەزراندنى.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت