Halloween party ideas 2015
banner


حكومه‌تی‌ ئیتاڵیا ناسنامه‌ی‌ هاوڵاتیبون به‌عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ده‌دات و سه‌رۆكی‌ یه‌كێك له‌شاره‌وانیه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ش ورده‌كاریی زیاتری‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراكردو ڕایگه‌یاند، "ئه‌و مافه‌مان به‌ڕه‌وا زانیوه‌ بۆ ئۆجه‌لان، چونكه‌ سه‌رباری‌ ناهه‌قیه‌كان به‌رامبه‌ری‌، ئه‌و بۆ ئاشتی‌ تێده‌كۆشێت". 

شاره‌وانی‌ (پینه‌ڕۆلا) له‌شاری‌ تۆرینۆ له‌ئیتاڵیا له‌دوای‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان، به‌فه‌رمی‌ ڕایگه‌یاند، ناسنامه‌ی‌ هاوڵاتیبونی‌ به‌خشیوه‌ به‌عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان (په‌كه‌كه‌)و یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌ دیاره‌كانی‌ گه‌لی‌ كورد. 

هه‌روه‌ك شاره‌وانی‌ پینه‌ڕۆلا ئه‌وه‌شی‌ ڕونكردۆته‌وه‌، ئۆجه‌لان ماوه‌ی‌ 18 ساڵه‌، سه‌رباری‌ خراپی‌ ژیانی‌ له‌نێو زینداندا، به‌ڵام "تائێستا به‌وشه‌یه‌كیش ئاماژه‌یه‌كی‌ بۆ شه‌ڕ نه‌كردوه‌و به‌رده‌وام هه‌وڵیداوه‌ ئاشتیی بۆ توركیا بگه‌ڕێنێته‌وه‌، سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌رده‌وام ئاگاداری‌ ڕوداوه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌شه‌، بۆیه‌ مافی‌ خۆیه‌تی‌ ناسنامه‌ی‌ هاوڵاتیبونی‌ ئیتاڵیای‌ پێبدرێت". 

به‌ناوی‌ حكومه‌تی‌ ئیتاڵیاو شاره‌كه‌شیانه‌وه‌، شاره‌وانی‌ پینه‌ڕۆلا ڕایگه‌یاندوه‌، "كارده‌كه‌ین بۆ ئازادكردنی‌ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و پێشی‌ ده‌ڵێین به‌خێرهاتی‌ بۆ وڵاتی‌ خۆت". 

به‌گوێره‌ی‌ چه‌ند زانیاریه‌ك، بڕیاروایه‌ له‌مانگی‌ ئه‌یلولی‌ ئه‌مساڵدا، له‌وڵاتی‌ ئیتاڵیا مه‌راسیمێكی‌ گه‌وره‌ ڕێكبخرێت و تێیدا به‌شێوه‌یه‌كی‌ ڕه‌سمیی و به‌به‌شداری‌ میدیا به‌ناوبانگه‌كانی‌ جیهان، ناسنامه‌ی‌ هاوڵاتیبونی‌ ئۆجه‌لان بڵاوبكرێته‌وه‌.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت