Halloween party ideas 2015
banner


پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان بە مەرجەوە گەیشتن بەرێككەوتن. 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست شارپرێس كەوتوون یەكیتی‌و پارتی رێككەوتون لەسەر ئەوی پەرلەمانی كوردستان بە چەند مەرجێك كارا بكەنەوە. بەپێی رێككەوتنەكە كۆبوونەوەی یەكەمی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان بە سەرپەرشتی یوسف محەمەد سەرۆكی ئێستای پەرلەمان بێت. 

هەروەها دواتر دانیشتنەكانی پەرلەمان دوابخریت بۆ ئەوكاتەی بە سازان دەستەیەكی نوێ بۆ سەرۆكاتی پەرلەمان دیاری دەكرێت‌و سەرۆكی پەرلەمانیش هەر لە پشكی بزوتنەوەی گۆڕان بێت. 

زانیارییەكانی شارپرێس  باس لەوە دەكەن كە یەكێتی و پارتی بەلایانەو باش‌و گونجاوە كە عومەر عینایەت  ببێتە سەرۆكی پەرلەمان، بەڵام هاوكات ریگریش نابن لە گۆڕان كە خۆیان كەسیكی تر بۆ سەرۆكی پەرلەمان دیاری بكەن  جگە لە یوسف محەمەد. 

ئەم گۆڕانكاریانە دوایی ئەوە دێت كە پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم لەناوخۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان بەرەو رووی رەخنەی توند بووەتەوە كە بەبێ كاراكردنەوەی پەرلەمان ئەو پرۆسەیە ئەنجام دەدرێت. 

هەروەها  لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستانيش بەیەكیتیشەوە ئەنجامدانی ریفراندۆم بەبێ‌ كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان بەگونجاو و سەركەوتووی نازانن.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت

جه‌ژنتان

پیرۆزبێت