Halloween party ideas 2015
banner




پێشمەرگەیەكی پێشووی پارتی ئاشكرای دەكات، بەچاوی خۆم بینیم پارتی چەك و كەرەستەی سەربازی ڕادەستی داعش كردو دەشڵێت، هیچ جیاوازییەك لە نێوان پارتی و حەشدی شەعبیدا نییە. 

عەگید شەنگالی كە ماوەیەكی زۆر پێشمەرگەی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە و ئێستا شەڕڤانی یەكینەكانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) یە بەڕۆژنیوزی راگەیاندووە، ڕۆژێك ژمارەیەك چەك و ئۆتۆمبێل گەیشتە دەستی چەتەكانی داعش كە پارتی بۆی ناردبوون، پێموتن ئەوەی ئێوە دەیكەن خیانەتەو چۆن دەتوانن چاو لەدژایەتی گەلەكەتان دابخەن، ئەوان دەیانوت هیچ مەڵێ.. ئەم شتانە پەیوەندییان بەتۆوە نییە، دەیانوت، ئەگەر دەنگتان نەبڕن زمانتان دەبڕین، بۆیە پێم قبوڵنەكرا، جلی پێشمەرگەكانی پارتیم داناو چووم بۆ سنوون، لەوێش لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستگیركرام، پاشان خۆم ڕزگاركردو ڕامكرد بەرەو چیای شەنگال. 

ئاماژەشی كردووە، دواتر چوومە گوندی كەرسێ، لەوێ بەشداری ڕیزەكانی یەكینەكانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) بووم، تازە تێگەیشتووم واتای ژیان چییە، پێویستە خەڵكی ئێزدی وەكو بازنەیەك لە دەوری یەبەشە كۆببنەوەو یەكڕیزبن. هیچ جیاوازییەك لە نێوان پارتی و حەشدی شەعبیدا نییە بۆ خەڵكی ئێزدی.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات