Halloween party ideas 2015
banner



بریکاری وەزارەتی دارایی رایگەیاند: "لە سبەینێ دووشەممە 17-7-2017 دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج دەستپێدەکات". 

رابەر سدیق ، بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند: "لە سبەی دووشەممە 17-7-2017 وە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج دەکەین و دابەشکردنەکەش لە لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگەوە دەستپێدەکات". 

ماوەیەک بوو لە سەرەتای مانگەکان وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی بڵاودەکردەوە، بەڵام ئەم مانگە تاوەکو ئێستا خشتەکە رانەگەیێندراوە، وەزارەتی دارایی و بەرپرسانی حکومەتیش هیچ هۆکارێکیان ئاشکرانەکردووە.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات