Halloween party ideas 2015
banner




شاخەوان خالید

لەوەتەی دەوڵەتی عێراق لەساڵی 1921 راگەیەندراوە، گەلانی كۆكراوەی بەزۆری و زۆردارەكی لەم دەوڵەتە داتاشراوە نە خێریان لەیەكتر بینیوە، نە لەگەڵ یەكتریش توانیویانە بژین. 


مێژووی عێراق بەخوێن و كودەتا تەنیوەتەوە، لەو رۆژەی عێراق بەپینە پێكەێنراوە بەملیۆنان كەس بوونەتە قوربانی بەزۆر پێكەوەژیان، دوای رووخانی رژێمی بەعس لەساڵی 2003 كورد هه‌موو توانایەكی خستەگەڕ تا عێراقی دروست كردەوە، ئەمە هەڵەیەك بوو سەركردایەتی كورد بەدیوێك كردی، بەدیوەكەی دیكە ئەمڕۆ بەەۆی سیاسەتی تاكڕەوانەی حكومەتی عێراقی روون بۆوە عەقڵییەتی ئەم دەوڵەتە ناتوانێ لەگەڵ دیموكراسی هەڵبكات، بەڵكو لەجیاتی پێكەوەژیان نەەامەتی بەسەر گەلانی عێراق هێنا.

كەواتە ئەمڕۆ بۆ هەموو دونیا سەلمێندرا كورد كە نەیوست جیابێتەوە، ئەمڕۆ بەهۆی ماف زەوتكردن و قووتی خەڵك دەبڕن، وایلێدەكەن بەرەو سەربەخۆیی بچێت، فرۆشتنی نەوت و پێگەی كوردستان لەناوچەكە و جیهان زەمینەی لەباركردووە بۆ ئەم سەربەخۆییە. 

هەندێ لایەن و كەسایەتی و وڵاتانی ئەقلیمی باس لەوە دەكەن ئیسرائیل هانی كورد دەدات بۆ سەربەخۆیی و دەڵێن ئەمە پیلانی سەهیۆنییەكانە، ئەوانە شەكریان شكاندو ئەو بەرەوپێشەوە چوونەی كوردستان بەوان بەری لێناگیرێ. ئەمڕۆ خودی عەرەب كوردی گەرەك نییە و نایەوێ لەگەڵی بژی و هەروەك چۆن ناوچە كوردستانییەكان رزگاركراون و لەژێر دەستی خۆمانن و دوای هەڕەشەی داعش، عێراق لێی كشاوەو بەرگری لێنەكرد، جۆ بایدن شەكر عێراق دابەش بێت بۆ سێ هەڕیمی فیدراڵی، ئێمه‌ دەمانەوێ عێراق بۆ سەر سێ دەوڵەت دابەش بێت. وەك كورد گوتەنی: "برا برایی كیسەمان جودایی" . 

ئێستا باشترین ده‌رفه‌ته‌ بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی و هیچ كاتێك وه‌كو ئێستا نه‌بووه‌، ته‌نها پێویستی به‌ ویستێكی به‌هێزه‌ بۆ گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێگه‌یه‌. عێراقى شكستخواردوو ئه‌م وڵاته‌ له‌بیسته‌كان به‌ناكاملی دروست بوو، هه‌موو میژووی خوێن و كوده‌تا و كوشتن و ئه‌نفال و كیمیابرانكردن و زه‌وتكردنی مافی نه‌ته‌وه‌كانه‌، بۆیه‌ هه‌وڵدان بۆ هێشتنه‌وه‌ى عێراق به‌یه‌كپارچه‌یی هیچ كات سه‌ركه‌وتوو نابێ و،‌ پێویست ناكات لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان, كاتی خۆیان به‌هێشتنه‌وه‌ی یه‌كپارچه‌یی عێراق به‌سه‌ر ببه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌كۆتایی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ هه‌ر پارچه‌ ده‌بێت و ده‌با ئه‌مڕۆ پارچه‌ بێت له‌سبه‌ی باشتره‌. 

گه‌لی كوردستان هه‌موو مافێكیان هه‌یه‌ ‌ببنه ‌ده‌وڵه‌ت و هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ده‌وڵه‌تی تێدایه‌ له‌ خاك و خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی كوردستان داواى پاڵپشتى داراییش له‌هیچ كه‌س و ده‌وڵه‌تێك ناكات، ئه‌گه‌ر شه‌فافانه‌ هه‌موو داهاتی هه‌رێمی كوردستان واتا هی هه‌رچوار پارێزگا( هه‌ولێر، سلێمانی، كه‌ركووك، دهۆك) بخرێته‌ یه‌ك خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت ، چونكه‌ نه‌وت و كانزا و غازی زۆرمان هه‌یه‌، ته‌نیا پێویستی به‌دۆخێكى بازرگانى زیندوو هه‌یه‌, كه‌له‌توانایدایه ‌بناغه‌یه‌كى پته‌وى ئابوورى بۆ وڵات بنیاتبنێ.


#شاخه‌وان_خالید
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات