Halloween party ideas 2015
banner




ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پشکی بزوتنەوەی گۆران ئاماژە بۆئەوەدەکات پاش هەوڵ و کۆششێکی زۆر تواندراوە بۆ یه‌که‌مجار مووچه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به‌ یاسایی مسۆگه‌ر بکرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی ١٧% ی پشکی هه‌رێم که‌ له‌ ماده‌ی هەشتی برگه‌ی پێنجدا هاتووه‌.

مەسعود عەیدەر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دانوستانی کوردی بۆ پشکی هه‌رێم لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ''له‌ پاش سی ڕۆژ تاوتوێکردنی یاسای بودجه‌ی عیراق به‌ هه‌وڵ و کۆششی ئه‌ندامه‌ دڵسۆزه‌کانی کورد له‌ لیژنه‌ی دارایی و په‌رله‌مانی عێراق به‌ گشتی توانرا بۆ یه‌که‌مجار مووچه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به‌ یاسایی مسۆگه‌ر بکرێت و له‌ده‌ره‌وه‌ی ١٧% ی پشکی هه‌رێم که‌ له‌ ماده‌ی هەشتی برگه‌ی پێنجدا هاتووه"‌.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق دەشڵێت، کە دوای دانوستانیان لەگەڵ لیستەکانی یەکێتی و کۆمەڵ و یەکگرتوو، لەگەل هاوپەیمانی نیشتیمانی شیعەدا، توانیویانە بگەنە ڕێککەوتن لەسەر جێبەجێکردنی پرۆژە یاسای ناردنی موچەی پێشمەرگە و فەرمەنبەرانی هەرێم لە بەرامبەر راده‌ستکردنی ٥٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم و که‌رکوک.

مەسعود عەیدەر ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات، "بۆ پاڵپشتی برا پێشمه‌رگه‌کانمان دانوستانی زۆر زه‌حمه‌تمان کردووه‌ و ئومێده‌وارین وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و حکومه‌تی هه‌رێم به‌ هه‌ماهه‌نگی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی دانوستانیان کردوه‌ کار بۆ شایسته‌ دارایه‌کانی هه‌رێم و گشت شایسته‌کانی پێشمه‌رگه‌ بکه‌ن و هه‌موومان پێکه‌وه‌ کار بۆ ئه‌و ئه‌مانجه‌ بکه‌ین که‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی هه‌رێم و هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بێت".
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات