Halloween party ideas 2015
banner



شاناز ئیبرامیم ئەحمەد، لپێپرسراوی رێكخستنەكانی دەرەوەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند "(دادە ھێرۆ) ئـەندازیارو داڕێژەری پلانی گەڕانەوەی موچەو قوتی ھاونیشتمانیانی خێر لەخۆنەدیوی كوردستانە".

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لەمیانی نووسینێك، كە لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، دەڵێت: "ھاونیشتمانیان خۆ بیرتانە (دادە ھێرۆ) عەبادی ئاگاركردەوە، كە چیتر نەوتی كەركوك بەتاڵان نابرێت، خۆ بیرتانە دادە ھێرۆ وتی: ئیتر نەوتی كوردستان بەتاڵان نابرێت بەڵێ ئەوە ھەوڵ‌و ماندوبوون‌و وتەكانی (دادە ھێرۆ) بوون ھاتنە دی".

بەپرسەكەی یەكێتی ئاشكراشیكردووە، كە "هەرچەندە كەسانێك‌و لایەنێك‌و بنەماڵەی بارزانی دژایەتیان كرد، بەڵام ئیتر موچەو بودچەی خوراوی خەڵك دەگەڕێتەوە بۆ خەڵكی كوردستان خۆی".

ئەم قسانە لەكاتێكدایە شەوی رابردوو یەك شەممە 4/12/2016 پەرلەمانی عێراق پرۆژەی بودجەی هەرێمی پەسەندكرد، كە بەپێی پرۆژەكە حكومەتی عێراق لەبەرانبەر وەرگرتنی نەوتی كەركوك‌و هەرێم موچەی موچەخرانی هەرێم دەدات، ئەگەر حكومەتی هەرێم پابەندبێت پێیەوە.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات