Halloween party ideas 2015
banner



قائیمقامی‌ چەمچەماڵ لەسەر قسەكانی سروە عەبدول واحید هاتە دەنگ و ڕایدەگەیەنێت:" سرەوە عەبدول واحید ناناسم!!، بەڵام ڕاست ئەكا!!".  

ئامانج كەساس جەباری‌، قائیمقامی‌ چەمچەماڵ لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لەژێر ناونیشانی "سرەوە عەبدول واحید ناناسم!!، بەڵام ڕاست ئەكا!!"، نوسیویەتی:" خانەوادەی شەھیدانی شەڕی داعش، لە سنووری قەزاكەی ئێمە یەك لیتر نەوتیان نیە!! كارەبایان نیە! مەسرە ف و پارەیان نیە! ئازوقەیان نیە! یەك دینار لە ماڵیانا نیە! نە ك خۆیان بەڵكو خزمەكانیان و ھاونیشتەجێی شارەكەشیان ھیچیان نیە!! لە ھەمووی ناخۆشتر مناڵەكانیشیان خوێندنیان نیە!!".  

هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە:" دە ئیتر ژاكە ژاك و لاژە لاژ مەكەن!!، لە بری ئەم عەرزی عەزەڵاتە خزمەتی خانەوادەی شەھیدان بكەن و ئاشتەوایی بەرقەرار كەن!!".  

جێگای ئاماژە بۆكردنە پێشتر سروە عەبدول واحید لەچاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا لەسەر كەس وكاری شەهیدان و پێشمەرگە قسەی كردووە و بەشێك لەلایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان وتەكاتنی ناوبراو بە تەشهیر و سوكایەتی بەو چینە ناو دەبەن و بەو هۆیەوە گردبونەوە و خۆپیشان سازكرا.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات