Halloween party ideas 2015
banner

 


تەقینەوەكەی بەردەم بارەگای حزبی دیموكرات لە كۆیە بونەتە هۆكاری شەهیدبوونی شەش پێشمەرگەی ئەو حزبەو شەهیدبوونی ئاسایشێكیشی لێ كەوتۆتەوەو پێنج كەسیش برینداربوونە .

بەڕێوبەری پۆلیسی كۆیە عەقید شۆڕش بۆ میدیاكان ووتی: هێزە ئەمنیەكان لێكۆڵینەوەكانیان دەست پێكردوەو ناوچەكەیان كۆنترۆڵكردوەو لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەری دەخات كە تەقینەوەكە بە تێن تی بووە .

بەرێوبەری پۆلیسی كۆیە ئاشكراشی كرد حزبی دیموكرات ئاهەنگێكی تایبەت بە خۆیان هەبوەو تەقینەوەكەش لەناو دوكانێكی نزیك لە بارەگاكە بوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە .

ووتیشی: بەدواداچون بۆ تەقینەوەكە دەكرێت و هێزەكانمان لەناوچەكە بڵاوكردۆتەوەو كۆنترۆڵی ڕوداوەكان كراوە .

بەرێوبەری پۆلیسی كۆیە ئەوەشی خستەڕوو: تەقینەوەكە بووەتە هۆی ئەوەی شەش پێشمەرگەی حزبی دیموكرات شەهید بێت لەگەڵ ئاسایشێك و هەروەها پێنج كەسیش بریندار بوونە كە دوو كارمەندی ئاسایش و سێ پێشمەرگەی حزبی دیموكراتن .

ووتیشی: لەناو بریندارەكان دوو پێشمەرگەی حزبی دیموكرات باری تەندروستیان جێگیر نیەو ڕەوانەی شاری هەولێر كراون .

لەبارەی تەقینەوەكەشەوە ئەوەی خستەڕوو كە گومانیان لەوە هەیە كە گوللـەو یاریە ئاگرینەكان بوبێت و تەقیبێتەوە .
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات