Halloween party ideas 2015
banner




هونەرمەندی بواری کۆمیدیا، حەمکۆ ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە سکاڵای یاسای لە دژی ئەو حزبە تۆمار دەکات.

حەمکۆ، کەهونەرمەندێکی کوردە و لەبواری کۆمیدیادا کاردەکات لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نامەیەکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردووەتەوە، دەڵێت "دوای ئه‌وه‌ی له‌ به‌رنامه‌ی (حه‌مكۆ شۆ) بابه‌تێكم له‌سه‌ر ( بارزانی ) ئه‌نجامدا، له‌ ڕێگایی چه‌ندین لایه‌نگرانی پارتی هه‌ره‌شه‌ی كوشتن و تۆقاندنم لێ كرا".

هەروەها وتیشی "وا دیاره‌ ده‌زگای پارتی خه‌ریكی داڕشتنی پیلانی تیرۆركردنی منه‌، ئەمەش ئه‌وه‌ش  ده‌سه‌لمێنی كه‌ پارتی حیزبێكی دیكتاتۆره‌ و به‌رگه‌ی ڕه‌خنه‌ ناگرێت".

حەمکۆ ئەوەشی وتووە "له‌مڕۆ به‌ دواوه‌ تیرۆركردنم ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی پارتی و چه‌ندین به‌ڵگه‌ و هه‌ڕه‌شی لێم كراوه‌ بڵاوم كردیته‌وه‌ ئه‌وانیتریش له‌ ده‌ستێكی ئه‌میندایه".

‌ئەو هونەرمەندە کوردە کە ئێستا لەوڵاتی بەریتانیا دەژی و دەشڵێت "به‌یانی به‌ فه‌رمی وه‌ك هاووڵاتیه‌كی به‌ڕیتانی سكاڵا له‌ دژی پارتی تۆمار ده‌كه‌م و ئاگاداری هه‌موو بابه‌ته‌كانیان ده‌كه‌مه‌وه‌".

لە کۆتایی نامەکەیدا حەمکۆ دەڵێت "ده‌مه‌وێت بزانن كه‌وا هیچ هێزێك من ناوه‌ستێنیت له‌ خزمه‌تكردنی نیشتیمان و گه‌له‌كه‌م".
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات