Halloween party ideas 2015
banner




بەیەك هەفتە تەنها وەزارەتێك مووچەی پێ دەدرێت ، ئەو جۆرە دابەشكردنی سیستەمی مووچەیەش لە هیچ وڵاتێكی جیهان و لەهیچ بارودۆخێكی قەیراناوی ئەنجام نادرێت، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان جگە لە سیستەمی چارەگە مووچە ، دابەشكردنەكەشی كردووە بە چارەگە وەزارەت و نیوە وەزارەت .

وەزارەتی دارایی بە سێ ڕاگەیەندراو مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەی بۆ مانگی 10 ڕاگەیاندووە بەو شێوەیە:

لە ڕاگەیەندراوی یەكەمی ئەوە هاتبوو: ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ به‌روارى 2016/12/15، مووچه‌ى دیوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ لیواكان دابه‌ش ده‌كرێت.

لە ڕاگەیەندراوی دووەم ئەوە هاتبوو: ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ و دوو شه‌ممه‌ به‌روارى 18و 19/ 12/ 2016، مووچه‌ى یه‌كه‌كانى (80 و 70) ى، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

لە ڕاگەیەندراوی سێیەمیشی ئەوەهاتووە: ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ و چوار شه‌ممه‌ به‌روارى 20 - 2016/12/21 ، مووچه‌ى فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى و فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى به‌رگرى و فریاكه‌وتن دابه‌ش ده‌كرێت .  

بەم جۆرەش وەزارەتی دارایی یەك هەفتەی تەواوی تەنها بە دابەشكردنی مووچەی یەك وەزارەت بەڕێكرد .

سبەی چوارشەممەش درێژەی دابەشكردنی ئەو مووچەیە دەبێت كە بەپێی ڕاگەیەندراوی سێیەمی وەزارەتی دارایی هاتوەو تێیدا دوو رۆژی دانابوو بۆ دابەشكردنی مووچه‌ى فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى و فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى به‌رگرى و فریاكه‌وتن .
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات