Halloween party ideas 2015
banner




له‌ وه‌ڵامى "مه‌نسور بارزانی" كوری مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ له‌ باره‌ی قسه‌كانی "سروه‌ عبدولواحید" رایگه‌یاندووه‌ "وڵاتی ئێمه‌ وڵاتی قانونه‌ و ئێمه‌ دادگامان هه‌یه‌ و سه‌كالامان تۆماركردوه‌"، هه‌ڵسوراوی دیارى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان "مام رۆسته‌م" رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌گه‌ر یاسا هه‌بوایه‌ په‌رله‌مانیان چۆن ده‌نارده‌ ماڵه‌وه‌!؟ ئه‌گه‌ر یاسا هه‌بوایه‌ وه‌زیره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمیان چۆن ئیزن ده‌دا!؟ ئه‌گه‌ر یاسا هه‌بوایه‌ ئه‌و نه‌وته‌ى رۆژانه‌ ده‌نێردرێته‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌زانرا پاره‌كه‌ى له‌ كوێیه‌".

هه‌ڵسوڕاوى دیارى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان "مام رۆسته‌م" له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی "میلله‌ت" رایگه‌یاندوە "له‌ هه‌رێمى كوردستاندا یاسا هه‌بوایه‌ په‌رله‌مانیان چۆن ده‌نارده‌ ماڵه‌وه‌!؟ ئه‌گه‌ر یاسا هه‌بوایه‌ وه‌زیره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمیان چۆن ئیزن ده‌دا!؟ ئه‌گه‌ر یاسا هه‌بوایه‌ ئه‌و نه‌وته‌ى رۆژانه‌ ده‌نێردرێته‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌زانرا پاره‌كه‌ى له‌ كوێیه‌".

ناوبراو وتیشى "ئه‌و یاسایه‌ى كه‌ ده‌ڵێت هه‌یه‌ بۆچى له‌و بابه‌تانه‌ ناپێچێته‌وه‌؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌نیه‌ مه‌سه‌له‌كان مردار بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌یانه‌وێت و مه‌به‌ستیانه‌ هه‌موو مه‌سه‌له‌كان مردار بكه‌نه‌وه‌".
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات