Halloween party ideas 2015
banner



د. به‌رهه‌م ساڵح پێشنیاری جیابونه‌وه‌ له‌ یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و دروسكردنی حزبێكی نوێ ده‌كات، كۆسره‌ت ڕه‌سوڵیش دژی جیابوونه‌وه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای باڵی ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ سنور میدیایی ڕاگه‌یاندوە: "د. به‌رهه‌م ساڵح، جێگری دووه‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و كه‌سی دووه‌می باڵی ناوه‌ندی بڕیار پێشنیاری ئه‌وه‌ی كرد حزبێكی نوێ‌ دروست بكه‌ن به‌ناوی (هیوا)، به‌ڵام كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، دژیا جیابوونه‌وه‌یه‌ له‌ یه‌كێتی".

وتیشی: "كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی به‌ د.به‌رهه‌می وت، یه‌كگرتووی و مانه‌وه‌ی یه‌كێتی به‌ به‌هێزی زه‌مانه‌تی دیموكراسییه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ناوی به‌شێك له‌و سه‌ركردانه‌ی باڵی ناوه‌ندی بڕیاری ئاشكراكرد كه‌ له‌گه‌ڵ جیابوونه‌وه‌ نین له‌ یه‌كێتی"نه‌رمین عوسمان و مسته‌فا چاوڕه‌ش و شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری و شاڵاو كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و هه‌ندێكی دیكه‌، دژی ئه‌و پێشنیاره‌ن".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڵێنیان به‌ به‌رهه‌م ساڵح داوه‌ پشتگیری بكه‌ن.

يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات