Halloween party ideas 2015
banner




هەڵسووڕاوێکی دەستی لەکار کێشاوەی بزووتنەوەی گۆڕان، هۆکاری نەگەڕانەوەی نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەکە ئاشکرا دەکات.

هاوڕێ مەحموود، هەڵسووڕاوی دەست لەکار کێشاوەی بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەیاند: لەناو بزووتنەوەی گۆڕاندا ئاراستەی جیاواز دروست بووە، ژمارەیەکیان کە بە ئاراستە بەهێزەکە ناسراون، فشاریان لەسەر نەوشیروان مستەفا دروستکردووە تا لە یەکێتی نزیک ببێتەوە، گرووپێکیان لەگەڵ کشانەوەی حکوومەتن و بەشێکیان لەگەڵ مانەوەن لە حکوومەت، دژبەری ئەم ئاراستانە لەگەڵ گرفتەکانی یەکێتی وای کردووە کە نەوشیروان مستەفا نەتوانێت بگەڕێتەوە.

هەڵسوراوە دەست لەكاركێشاوەكەی گۆران بۆ باسنیوز وتیشی: نەوشیروان مستەفا ئاگاداری هەردوو جڤاتی کردۆتەوە کە سەرپشک بن بۆ بڕیاردان، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە نایەوێت بەرپرسیاریەتیی بڕیاردانی گۆڕان لەم دۆخە لە ئەستۆ بگرێت، چونکە بۆ گەڕانەوەی کوردستان بۆ بەغدا، قسەیەکی زۆر لەسەر نەوشیروان مستەفا کرا، لەناو مەکۆی گۆڕان و لە گردەکە بڕیاری گەڕانەوی کوردستان بۆ بەغدا درا.

هاوڕێ مەحموود ئەوەشی ڕوون کردەوە: ئێستا بەشێک لە سەرکردەکانی گۆڕان و نەوشیروان مستەفا باوەڕیان بە یەکگرتنەوەی یەکێتی و گۆڕان نەماوە.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات