Halloween party ideas 2015
banner


ئەمشەو کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ جاری چوارەم خەڵاتی بالۆن دۆر تۆپی ئاڵتونی بردەوە ، ھەرچەندە کریستیانۆ ئێستا لە ووڵاتی ژاپۆنە بەڵام پێشتر ھەمو ئامادەکاریەکانی بۆ کراوە و ئێستاش لە ژاپۆنەوە راستەوخۆ لەگەڵ گۆڤاری فرانس فتبۆڵ گفتۆی کرد و لەسەر ئەو تۆپە قسەی کرد و ووتی :

کریستیانۆ رۆناڵدۆ : بردنەوەی ئەم تۆپە شانازییەکی گەورەیە بۆ من ئێستا ھەمان ئەو ھەستەم ھەیە کە بۆ جاری یەکەم ئەم تۆپەم وەرگرت 

کریستیانۆ رۆناڵدۆ : ئەمەوێت لێرەوە سوپاسی ھەمو ھاورێ یاریزانەکانم لە یانەی ریاڵ مەدرید و پورتوگال بکەم کە ئەوان ھۆکاری ئەم سەرکەوتنەی منن 

کریستیانۆ رۆنالدۆ : من تۆپی پێم خۆش دەوێت و ھەمو ھەوڵێکیش دەدەم بۆ ئەوەی جارێکی تر ئەم خەڵاتە بەدەست بھێنمەوە ، سەرەتا لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید و دواتر لەگەڵ پورتوگال 

کریستیانۆ رۆناڵدۆ : من یەکەم جار کە تۆپی ئاڵتونیم وەرگرت تەمەنم کەم بوو بەڵام ئێستاش ھەمان ھەستی خۆشیم ھەیە کە یەکەمجار ھەمبوو 

کریستیانۆ رۆناڵدۆ : ھەمیشە وادەکەم کە باشترین بم بێ شک نازناوی تیپەکان یان نازناوە بە کۆمەڵیەکان لە تاکەکان گرنگترە چونکە بەھۆی ئەوەوە ئەم خەڵاتانە وەردەگیرێت 

کریستیانۆ : ئەمساڵ باشترین ساڵ بوو بۆ من چونکە لەگەڵ پورتوگال گەورەرترین نازناومان بەدەست ھێنا 

کریستیانۆ رۆناڵدۆ : جارێکی تر دەیلێمەوە وەرگرتنی ئەم خەڵاتە لە پەنا جامەکانی چامپیۆنس لیگی ریاڵ مەدرید گەورەیی و شانازییە بۆ من 
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات