Halloween party ideas 2015
banner



پەرلەمانتارێكی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت كە بەشداری كردنی پێشمەرگە لە شەڕی كۆنتۆڵكردنەوەی موسڵ دەبێت پەرلەمانی كوردستان بڕیاری لەسەر بدات.


سروە عەبدولواحید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی گۆڕان رایگەیاند" بەشداری كردنی پئشمەرگە لە شەڕی گرتنەوەی پارێزگای نەینەوا لە ڕویەكیدا بەرەنگاربونەوی هێزی تیرۆرەو پێشمەرگەش چەنەها نەبەردی تۆمار كردووە لە ڕوبەڕوبونەوەیدا لەگەڵ ئەم گرووپە تیرۆریستیە و ئیستا زۆربەی ناوچە كوردستانیەكان لەژێر كۆنتڕۆلی ئەم هێزانەدان و جێگای شانازی هەموومانن، بەڵام بەشداری پێكردنیان لەم شەڕەداو بێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان خۆی لەخۆیدا جێگای هەڵوەستە لەسەر كردنە".
ئەو پەرلەمانتارە رونیشیدەكاتەوە كە بەپێی یاسا دەبێت لەڕەوانەكردنی هێزی پێشمەرگە بۆ دەرەوەی كوردستان بڕیارەكە لە پەرلەمانەوە بێت و نابێت تاك ڕەوانە بێت، جەختیش دەكاتەوە كە تائێستا حكومەتی عێراق ئەو هاوكاریە بەهێزەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانی نەكردووە. 
سروە عەبدولواحید دەشڵێت"هەموو جارێك لەكاتی پێویست بوونی بەغدا بە هێزەكانمان بێ هیچ ڕێكەوتنێك ڕەوانەی ناو ئاگر دەكرێن، ئەگەر مەسەلەكە پەیوەندی بە سونەو ڕێكەوتنەكانی مسعود بازانی سەرۆكی پارتیەوە هەیە، دەبێت ئەم بابەتە بۆ ڕای گشتی هەرێمی كوردستان ڕوون بكرێتەوەو دەبێت ئەم هێزانە ئاگادار بن لەپای چی شەڕی گرتنەوەی ئەو ناوچانە دەكەن".
هەروەها ئەو پەرلەمانتارە بەپێویستی دەزانێت ڕێكەوتنێك لەگەڵ بەغدا بكرێت و ببێتە بڕیارێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش كە لەمەوپاش مامەڵەكردن لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە وەك هێزە چەكدارە فەرمیەكانی عێراق دەبێت و مووچەو پێداویستی و پڕچەككردنیان لەلایەن بەغداوە بودجە‌ی تایبەتی بۆ دابین دەكرێت.
 بەبڕوای پەرلەمانتارەكەی گۆڕان بەپێچەوانەشەوە ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچەكانی موسڵ بێ ئەوەی هیچ دەستكەوتێكی بۆیان هەبێت خیانەت كردنە لە پێشمەرگەو شەهیدەكانی كورستان.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات