Halloween party ideas 2015
banner



ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھێرشیانکردەسەر ئەو گروپانەی لەلایەن تورکیاوە ھاوکاریی و پڕچەک دەکرێن، دوای پێکدادانێکی سەخت شارۆچکەیەکی گەورەشیان کۆنترۆڵکردەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی ڕاگەیەندراوە ، درەنگانی شەوی ڕابردوو ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) شارۆچکەی (حەزوان)یان لەڕۆژئاوای شاری باب کۆنترۆڵکردۆتەوە، ئەویش دوای پێکدادانێکی سەخت لەگەڵ (قەڵغانی فورات ـ ئەو ھێزەی تورکیا ھاوکاریی و پشتیوانی لێ دەکات).

لەزانیاریەکاندا ھاتوە، ئەو پێشڕەویەی شەڕڤانان دەستیان پێکردوە، لەمیحوەری (باب)ەوە دەستی پێکردوەو سەرەتا لە(قەیتانی فورات و حەزوانە)وە بوە، ھەروەک ئاماژە بەوەشدەکرێت، شەڕڤانان تەواوی ناوچەکە لەو گروپانەی سەر بەتورکیان پاکدەکەنەوە.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات