Halloween party ideas 2015
banner



لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕەتیدەكاتەوە نرخی بەنزینی نۆرماڵ بەرزبووبێتەوە و دەشڵێت "لە هەندێك لە بەنزینخانەكان نرخەكەی دابەزیوە".

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی كە دەوتری نرخی بەنزینی نۆرماڵ لەناو شاری سلێمانی گران بووە، غالب محەمەد، سەرۆكی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند، نرخی بەنزینی نۆرماڵ گران نەبووە و  لە هەندێك لە بەنزینخانەكانی ناو شاری سلێمانی نرخەكەی كەمیكردووە.

وتیشی "لەو بەنزینخانانەدا نرخی بەنزینی نۆرماڵ 540 دینارە، لە دەرەوەی شاریش نرخی بەنزین بووە بە 520 بۆ 525 دینار".

ئاماژەی بەوەشكرد، لە هەندێك لە بەنزینخانەكان نرخی بەنزینی  نۆرماڵ بە 570 دینارە، پێویستە ئەو نرخە دابەزێنرێت، ئێمەش ناتوانین بەزۆر نرخیان پێدابەزێنین، چونكە هیچ یاسایەكمان نییە لەو بارەیەوە.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات