Halloween party ideas 2015
banner




سەرچاوەیەک لە ڕەوتی ناوەندی بڕیار ئەوە ئاشکرادەکرد "کۆسرەت ڕەسووڵ بڕیاری لابردنی 3 مەسوول مەڵبەندی یەکێتی دەرکردبوو لە هەولێر و بادینان کە لەسەر باڵی زۆرینەی مەکتەبی سیاسی حیسابن. بەڵام لەبەر هەوڵەکانی ئێران و هەوڵەکان بۆ ئاشتبوونەوەو چارەسەرکردنی کێشەکانیان، ناوەندی بڕیار بڕیارەکەی ڕاگرتووە".

سەرچاوەکە زانیاری زیاتریدا بەمشێوەیە "یەکێک لەو مەسوول مەڵبەندانە ڕزگار علی مەسوول مەڵبەندی هەولێر بووە کە بەمدواییە سەنگەری لە ناوەندی بڕیارەوە بۆ باڵی زۆرینە گواستەوە".

گووتی "کۆسرەت ڕەسووڵ گووتوویەتی گەر بێتوو ئەو مەسوول مەڵبەندانە لانەچن، ئەوا دوو کەس ئەنێرم بە زەبری هێز لە مەڵبەند و مەکتەبی سیاسییەوە بیانبەنەوە بۆ سلێمانی".

سەرچاوەکە گووتی "ئەو بڕیارە لەنێو ئەو موفاجەئەیەدا بوو کە ماوەیەک لەمەوبەر شاڵاوی علی عەسکەری وەک وتەبێژی ناوەندی بڕیار ویستی ڕایبگەیەنێت کە گوایە موفاجەئەیان پێیە. لەگەڵ ئەوەشدا پارتی بە هەموو هێزی مادی و مەعنەوی خۆی بەڵێنی پشتیوانی بە ناوەندی بڕیار یاوە".
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات