Halloween party ideas 2015
banner

 


وڵات-کوردستان ٢٤

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ كۆیه‌ روویدا.

هۆشمه‌ند سادق، په‌یامنێری كوردستان 24 له‌ كۆیه‌ رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌به‌رده‌م باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستان روویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 3 شه‌هید و ژماره‌یه‌ك بریندار هه‌ن.

روونیشی كرده‌وه‌ برینداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كۆیه‌.

ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ له‌ كاتێكدابووه‌ كه‌ رێوڕه‌سمی شه‌وی یه‌ڵدا، كه‌ له‌ باره‌گای ناوه‌ندی حزبی دیموكراتی كوردستان، كه‌ به‌ قه‌ڵا ناسراوه‌، به‌ڕێوه‌چووه‌. 

په‌یامنێری كوردستان 24 ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ته‌قینه‌وه‌كه‌ دوو بۆمب بوونه‌ و یه‌كه‌میان له‌ناو ته‌نه‌كه‌ی خۆڵی به‌رده‌م باره‌گاكه‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و دوای ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كان هاتوونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌، بۆمبی دووه‌میش ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

له‌ ئێستاشدا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان شوێنی رووداوه‌كه‌یان گه‌مارۆداوه‌ و رێوشوێنی توندی ئه‌منییان گرتووه‌ته‌به‌ر.

په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، چه‌ند خووله‌كێك پێش رووداوه‌كه‌ تیمه‌كانییان له‌ وێبوونه‌ و كه‌مێك دوای جێهێشتنی شوێنه‌كه‌، ته‌قینه‌وه‌كان روویانداوه‌.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات