Halloween party ideas 2015
banner

 


سەرۆکی پێشوی لقی کەرکوکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ دەست دەکرێت بە دابەشکردنی پارە بە سەر مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەشی خوێندنی کوردی ئەو پارێزگایە.

حەسیبە عەبدوڵڵا، سەرۆکی پێشوی لقی کەرکوکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند: ئەمرۆ ١٨ کانونی یەکەم لەبینایی پارێزگا چەکێکمان بە بڕی ملیارێک و ١٣٥ ملیۆن دیناری وەرگرتوە و سبەینێ دوای وەرگرتنی پارەکە لە بانک لە بینای لقەکەمان بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەر بەخوێندنی کوردی دابەشی دەکەین.

وتیشی، ھەر مامۆستایەک بڕی ١٥٠ھەزار دیناری پێدەدرێت و بۆ ھەر فەرمانبەرێکیش بڕی ١٠٠ ھەزار دینار وەردەگرێت، پارێزگاری کەرکوک بەڵێنیداوە پێدانی ئەو بڕە پارەیە بۆ مامۆستایانی سەر بەخوێندنی کوردی بکات بە ھەمیشەیی.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات