Halloween party ideas 2015
banner



محەمەد ئەمین ئادیامان، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە، لە شاری دیلۆکی باکوری کوردستان لە لایەن هێزەئەمنیەکانی دەوڵەتی تورکیاوە دەستبەسەرکرا.

مەحمود توغروڵ، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلانی شاری دیلۆک لەسەر ئەکاونت فەرمی تویتەرەکەی ڕایگەیاند، کە محەمەد ئەمین ئادیامان پەرلەمانتاری هەدەپە شەوی ڕابردوو دەستبەسەرکراوە.

وێڕای ناڕەزایەتییەکانی گەلانی تورکیا و ڕێکخراوە جیهانییەکانو وڵاتانی دەرەوە، حکومەتی ئاکەپە بەردەوامە لە دەستگیرکردنی پەرلەمانتاران - چالاکان و هاوسەرۆکی شارەوانییەکانی کورد لە باکوری کوردستان و تورکیا.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات