Halloween party ideas 2015
banner



ڕۆژنامەنوسێکی دیاری کوردستان بەڵگەنامەیەکی گولە بارانکردنی شەھیدی فەرماندە علی عەسکەری بڵاو کردەوە کە تیایدا ئاماژە بەو کەسانەش دەکات ئیمزایان لەسەر بەڵگە نامەکە کردووە.
ڕۆژنامەنوسی دیاری تۆڕی میدیای گۆڕان محەمەد رەئوف لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بەڵگە نامەیەکی بڵاو کردەوە کە تیایدا ناوی ئەوانەشی ئاشکرا کردووە کە پلانیان بۆ شەھیدکردنی علی عەسکەری داڕشتووە.
نوسینەکەی ڕۆژنامەنوس وەک خۆی….
ئەوکات بەڵگەیەکیان دەنوسی و بە نوسراو کەسێکیان گوللەباران دەکرد .. بەلام ئێستا لە تاریکی شەودا تیرۆری دەکەن..
ئەو بەڵگەنامەیە بەڵگەنامەی گوللەبارانکردنی عەلی عەسکەریە کە لەلایەن قیادەی موقەتەی پارتیەوە لە ١٩٧٨/٦/١٥ لە شاخ و لەو ئاڵۆزیەدا چەند کەسێکی وەک ئازاد بەرواری و کەمال کەرکوکی ئیمزایان کردووەو بەناوی مەحکەمەی شۆڕشەوە عەلی عەسکەریان گولەباران کردووە گوایە لە پێناو بەرژەوەندی حیزبدا… بەڵام ئێستا بەبێ نوسراو و مەحکەمەو دادگا دەسەڵات لە تاریکی شەودا خەڵکی گولەباران دەکات.



يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات