Halloween party ideas 2015
banner



بڕیارە بەناوی پڕكردنەوەی فۆڕم بۆ گەشتی حەج، وەزارەتی ئاوقاف و كاروباری ئاینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو، پارە لەو هاووڵاتییانە وەربگرێت كە بە نیازی سەردانی شوێنە پیرۆزەكانن.

نەبەز ئیسماعیل بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی حكوومەتی هەرێمی  كوردستان ڕایگەیاند: لە ساڵانی ڕابردوودا، ئەو پارەیە لە بەرامبەر پڕكردنەوەی فۆڕم وەرنەدەگیرا، بەڵام ئەمساڵ ئەنجوومەنی وەزیران ئەم بڕیارەی دەركردووە كە لە بەرامبەر پڕكردنەوەی هەر فۆڕمێكی گەشتی حەج، بڕی 50 هەزار دینار لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت.

زیاتر گوتی: لەم چەند ڕۆژەدا لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عەمرە لە وەزارەتی ئەوقاف، ئەو فۆڕمە دابەشی سەر بەڕێوەبەرایەتیی شارەكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی و یەكەی كارگێڕیی گەرمیان دەكرێت بۆ هاووڵاتییان.

ئیسماعیل ئەوەش دەخاتە ڕوو كە ساڵی پار 80 بۆ 100 هەزار كەس فۆڕمی پڕ كردووەتەوە و سێ هەزار و 656 كەس گەشتی حەجی كردوە. بەڵام ئەمساڵ وەك خۆی دەڵێت بەهۆی تەنگژەی دارایی، چاوەڕێ دەكرێت ئەو ڕێژەیە فۆڕم پڕ نەكەنەوە. 

ئەگەر ئەمساڵیش بەو شێوەیە بێت، واتە حكوومەت پێنج ملیار دینار وەردەگرێ، ئەمەش دەبێتە داهاتێكی باش بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف ئەوەش دەخاتە ڕوو كە ئەو پارەیەی لە بەرامبەر پڕ كردنەوەی فۆڕم لە هاووڵاتی وەردەگیرێت، گەڕانەوەی بۆ نییە ئەگەر هاووڵاتی ناوی لە گەشتی حەج نەگەڕایەوە.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات