Halloween party ideas 2015
banner



دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و تیرۆرستانی داعش له‌چه‌ند قۆڵێكه‌وه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر گوندی حلێوه‌ له‌باشوری خورماتوو، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه‌. عه‌بدوڵا بۆر، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری خورماتووی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، رایگه‌یاند: تیرۆرستان له‌گوندی حلێوه‌ی سه‌ربه‌خورماتوو ویستویانه‌ پێشڕه‌وی بكه‌ن به‌ڵام تێكشكاون. وتیشی: به‌توندی رووبه‌ڕوویان بوینه‌ته‌وه‌و رێگه‌ی پێشڕه‌ویمان لێگرتوون.




دوای كۆتایی هاتنی هێرشه‌كه‌و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌، عه‌بدوڵڵا بۆر فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری خورماتووی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌ رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند : له‌كاتی چونمان بۆ شوێنی هێرشه‌كه‌ی داعش بۆمبێكی چێندراو ته‌قیه‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ من و پێشمه‌رگه‌یه‌ك برینداربوین.  
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات