Halloween party ideas 2015
banner



رێكخه‌ری كۆچكردوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چوار بژارده‌ی له‌به‌ده‌مدا بوه‌ بۆ خه‌باتكردن له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌ یه‌كێكیان چه‌كداری بووه‌.

عه‌تا سه‌راوی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دیدارێکی ڕادیۆیدا رایگه‌یاند"كاتی خۆی نه‌وشیروان مسته‌فا وتی"چوار بژارده‌ بۆ خه‌باتكردن له‌به‌رده‌میدایه‌ ئه‌وانیش، سندوقی ده‌نگدان و ئۆپۆزسیۆن بون بو كه‌ كردی، دواتر مانگرتنی مه‌ده‌نیانه‌ بوو كه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ زۆنی سه‌وز تێنه‌په‌ڕی و له‌سه‌ر ورگی ئێمه‌ بو و هه‌ندێك فه‌وزاشی تێكه‌وت".

عه‌تا سه‌راوی له‌باره‌ی بژارده‌كانیشه‌وه‌ رایگه‌یاند"یه‌كێكی تریان به‌شداریكردن بو له‌ حكومه‌ت دوای ساڵێك بینیمان چی لێبه‌سه‌ر هات، چواره‌مین بژارده‌ش به‌ بۆچونی من بۆ گۆڕان و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌شێك له‌ یه‌كگرتوشه‌، ئه‌گه‌ر پارتی ئاماده‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی ماڵی كورد و كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان نه‌بێت، به‌داخه‌وه‌ بژارده‌كه‌ چه‌كه‌، بۆیه‌ چواره‌م رێگه‌ چه‌كه‌ و نه‌وشیروان مسته‌فاش له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی"مه‌رگی خۆم پێخۆشتره‌ له‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ بده‌م، جێی ده‌هێڵم بۆ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و گۆڕان بیده‌ن، هیوادارین پارتی له‌مه‌ تێبگات، دوو رۆژی تر ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌ ئێمه‌ هه‌ڵگیرسێنه‌ری شۆڕشین خاوه‌نی دروستكردنی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و راپه‌ڕینین، لێناگه‌ڕێین هه‌ولێر به‌و داگیركراوییه‌ بمێنێته‌وه‌".

لەبارەی ئەو هوها کێشانەی لایەنگرانی بزوتنەوەی گۆران لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی نەوشیروان مستەفا، عه‌تا سه‌راوی ووتی"حەق نەبوو گۆڕان داوای لێبوردن بكات، چونكە خەڵك ئاوێنەی ئێمەیە ئەوە كردارەكانی خۆیان بو هاتنەوە رێگایان، من تا سەر ئێسقان جەلالیم، بەڵام هوها كێشانەكەیان لە هەندێك بەرپرسی ئێمەو لایەنەكانی تریش لەجێی خۆیدا بوو، ئەم دوو رووییە نە ئەخلاقی كۆمەڵایەتی و نە ئەخلاقی سیاسی رێگە نادات لەلایەك ركابەری بیت و لەلایەكی تر شینی بۆ بكەیت".

 دوای ئه‌وه‌ی به‌یانی رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 19 ی ئایاری 2017، "نه‌وشیروان مسته‌فا" به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ ته‌مه‌نی 73 ساڵیدا له‌ شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد، به‌یانی رێكه‌وتی 20 ی ئایاری 2017 به‌ مه‌ڕاسیمێكی به‌رفراوان و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هاوڵاتیان، ته‌رمی ناوبراو له‌ مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری سلێمانییه‌وه‌ به‌ڕێكرا بۆ گردی زه‌رگه‌ته‌ و كاتژمێر 10:30 ی پێش نیوه‌ڕۆ به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هاوڵاتیان و سه‌ركرده‌ی حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ته‌رمه‌كه‌ی به‌خاكسپێردرا.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات