Halloween party ideas 2015
banner


هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لەگەڵ وەفدێكی باڵیۆزخانەی ئیسپانیا كۆبۆوە و باڵیۆزی ئەو وڵاتەش پشتگیری وڵاتەكە هەرێمی كوردستان بۆ لەناوبردنی تیرۆر دووپاتكردەوە.

لە سلێمانی، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازیكرد لەوەفدێكی باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لەعیراق، كە پێكهاتبوون لە خوان خۆسیە باڵیۆزی ئیسپانیا لەعیراق و دانیاڵ لۆسادۆ جێگری باڵیۆز و سیروان جاف كونسوڵی ئەو وڵاتە  لەهەرێمی كوردستان، لەدیدارێكدا بارودۆخی سیاسیی و ئابووریی و ئەمنیی عیراق و هەرێمی كوردستان بەگشتی و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەو وڵاتە تاوتوێكرا. 

لەو دیدارەدا، باڵیۆزی ئیسپانیا كە بۆ یەكەمجارە دێتە هەرێمی كوردستان، مەبەستی سەردانەكەی بۆ كوردستان روونكردوە كە بۆ پێشخستنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولایە، هاوكات خواستی وڵاتەكەشی بۆ یارمەتیدانی هەرێمی كوردستان لەگەشەپێدان و فراوانكردنی ئاسۆی هاریكارییەكان لەبوارە جیا جیاكاندا دەربڕی. 

لەلایەن خۆشییەوە، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، باسیلەوەكرد كە بە گرنگییەوە لە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسپانیا دەڕوانن و 
هیوای خواست پەرە بەپەیوەندییەكان نێوان هەردولا بدرێت. 

خوان خۆسیە باڵیۆزی ئیسپانیا لەعیراق، ئەوەشی خستەڕوو 
كە ئەوان بە بایەخەوە سەیری هەرێمی كوردستان دەكەن، بۆ ئەو مەبەستەش پرۆژە و پلانی نوێیان لەبەردەستە و كاری لەسەر دەكەن، ئاشكراشیكرد كە كۆمپانیا و سەرمایەدارانی ئیسپانیا هان دەدەن بۆئەوەی ڕوو بكەنە هەرێمی كوردستان و كاری تیادا بكەن.

باڵیۆزی ئیسپانیا، هەر لەمیانەی دیدارەكەدا، ستایشی قارەمانێتی هێزەكانی پێشمەرگەی كرد لەشەڕی تیرۆر و لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش، پاڵپشتی وڵاتەكەشی بۆ هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە. 

پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم لەباشوری كوردستان یەكێكی تربوو لەتەوەرەكانی دیدارەكە و لەبارەی چۆنیەتی هەنگاوەكانی ئەنجامدانی پرۆسەكە بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دووپاتیكردەوە مافی چارەی خۆنووسین مافێكی رەوا و دیموكراتییانەی گەلی كوردستانە و لەوپێناوەشدا یەكێتی لەخەباتی سیاسی و دیموكراسی و ئاشتییانەی بەردەوام دەبێ
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات