Halloween party ideas 2015
banner


پرسی ریفراندۆم ، کاراکردنەوەی پەرلەمان ، ئەو هەمو هەراوهوریایەی لەو پێناوەدا دروستکراوە لە پێناوی دو شتە . 

یەک؛ سەرفنەکردنی موچە و بە تاڵانبردنی داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆ ، لەبیری خەڵک بەرنەوە و بەردەوامیش بن لەسەری . 

دو؛ ناشەرعی بونی مانەوەی بارزانی لە کورسی سەرۆکایەتی هەرێم تێپەڕێنن و هەموان ناچار بکەن بەهەر جۆر و سینارێۆیەک هەیە ، دانبنێن بە شەرعیەتی بارزانیدا . 

بۆ ئەوەی ڕون و ڕاشکاو بین پێویستە بارزانی و ئەوانەشی لە پێناوی بەرژەوەندی شەخصی و حزبی ئاو ئەکەنە ئاشی ئەوەوە و پشتیانکردۆتەوە بەڵێنەکانی خۆیان لە بواری موچە و ژیانی خەڵک و پڕۆژەیاساکانی خۆیانیان بۆ هەمواری سەرۆکایەتی هەرێم خستۆتە تەنەکەی خۆڵەوە و لێی پەشیمانن ، پێویستە بزانن کە گۆڕان دو قەناعەتی چەسپاو و نەگۆڕی هەیە و لێیان لانادات ؛ 

یەک / ژیانی خەڵک ؛ 

ئاسایی بونەوەی دۆخی هەرێمی کوردستان لای گۆڕان بریتی نیە لە کارا کردنەوەی پەرلەمان ، بەڵکو کاتێکە کە موچەی خەڵکی وەک خۆی لێبێتەوە و داهاتی نەوت ئاشکرا بێت . 

دو/ ژیانی دامەزراوەیی؛ 

هەتا کاک مەسعود کۆتایی بە دۆخی ناشەرعی بونی پۆستی سەرۆکی هەرێم نەهێنێت و لا نەچێت لەسەر ئەو کورسیە ، هیچ مانایەک بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان نیە ، چونکە پەرلەمان کاراش بێتەوە یاسا بۆ کێ بەرز بکاتەوە ؟ بۆیە گرفتی بەردەم ژیانی دامەزراوەیی و دۆخی یاسایی پەیوەستە بە کورسیەکەی بارزانیەوه و تا لا نەچێت ژیانی دامەزراوەیی لە هەرێمی کوردستاندا بە پەککەوتویی ئەمێنێتەوە . 


هۆشیار عەبدوڵڵا
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات