Halloween party ideas 2015
banner



هەفتەی داهاتوو مووچەی چەند وەزارەت و دامەزراوەیەک دابەش دەکرێت و لە سەرەتاشدا مووچەی فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن و مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش دابەش دەکرێت.
ڕۆژی ٤ ی حوزەیران وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم، خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگێکی ڕاگەیاند و بەوپێیەش، ڕۆژانی شەممە و یەک شەممە ١٠و١١ حوزەیران، مووچەی مانگی ٤ ی ساڵی ٢٠١٧ ی (فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی، فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن، مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش) دابەش دەکرێت.
ڕۆژی دوو شەممە ١٢ی حوزەیران، مووچەی مانگی ٤ ی دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی ڕاشیگەیاندووە، کە ڕۆژی سێ شەممە ١٣ی حوزەیران، مووچەی مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٧ ی خانەوادەی شەھیدان و ئەنفالکراوان و مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ی زیندانیانی سیاسی و مووچەی مانگی  ٤ی هەر یەکە لە (وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان، دەزگای مین، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرھێنان، دەستەی دەسپاکی وکۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی کوردستان) دابەش دەکرێت.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارای و ئابووری هەرێمدا ئاماژە بەوەکراوە کە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە ١٤و١٥ ی حوزەیران، مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
 هەفتەی دواتریش ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە ١٧و١٨ی حوزەیران، مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ی خانەنشینانی شارستانی و مووچەی مانگی  ٤ی ساڵی ٢٠١٧ ی هەر یەکە لە (وەزارەتی دارایی و ئابووری، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، وەزارەتی کارەبا، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و وەزارەتی پلان دانان) دابەشدەکرێت.
هەروەها لە ڕۆژی دووشەممە  ١٩ی حوزەیراندا، مووچەی مانگی نیسانی پەروەردەکانی (دەرەوەی شارەکان) دابەش دەکرێت و  ڕۆژی ٢٠ی حوزەیران مووچەی مانگی نیسانی پەروەردەکانی (سەنتەری شارەکان) و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە ٢١و٢٢ی  حوزەیران مووچەی مانگی نیسانی هەر یەکە لە (وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان، فەرمانبەرانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، مووچەی مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (کەم ئەندامان) ی سەربە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ) دابەش دەکرێت.
ڕۆژی ٢٤ی حوزەیران دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت و مووچەی هەر یەکە لە (وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردن، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو،وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار، وەزارەتی داد، ئەنجوومەنی دادوەری، سەرۆکایەتی ھەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان)
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات