Halloween party ideas 2015
banner



دوای ئەوەی پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستان لەکەنەدا داوای مافی پەنابەری کرد، لەئێستادا بەرێوەبەرى گشتى پێشوى کشتوکاڵى دهۆکیش بەهۆى هەرەشەى ناراستەوخۆ و رێگرى لەکارى رێکخراوەیى. هەرێمى کوردستان بەجێدەهێڵى و داواى مافى پەنابەرى لەوڵاتى کەنەدا دەکات. 

دواى مانگێک لە گەیشتنى بە کەنەدا (ئەکرەم مایى) بەڕێوەبەرى گشتى پێشووى کشتوکاڵى دهۆک رایگەیاند "بەهۆى بێزارکردن و موحارەبەى زۆر و هەڕەشەى ناراستەوخۆ و رێگرى لە کارى رێکخراوەیى لەلایەن دەسەڵات و بەرپرسانەوە. هەرێمى کوردستانى بەجێهێشتوە، وتیشى خەسڵەتى ئێمە وایە سازش لەسەر پرەنسیپ و بیروباوەڕەکانمان ناکەین و لاى ئێمە کوردستان یەکە چى باشوربێ یان باکورو رۆژئاواو رۆژهەڵات". 

مایى کەتەمەنى زیاتر لە 50 ساڵە ئاشکرایکرد "ماوەى مانگێکە گەیشتۆتە وڵاتى کەنەداو داواى مافى پەنابەرى کردوە، چونکە لەهەرێمى کوردستان هەڕەشەو موحارەبەکان زیاتربون و هیوایەکیش نەماوە بۆچاککردنى دۆخەکه". 

پرۆفایلى ئەکرەم مایى 

لەدایکبوى شەستەکانى سەدەى رابردوە لەپارێزگاى دهۆک 

کۆلێژى ئەندازیارى لە زانکۆى بەسرە تەواو کردوە  

زمانەکانى . کوردى ، عەرەبى ، ئینگلیز ، فەرەنسى دەزانێت 

14ساڵ لەوڵاتى سویسرا بوەو دواتر گەڕاوەتەوە هەرێمى کوردستان. 

لە خێزان و بنەمالەیەکى ناسراون . برازاى مەلا محەمەد نەجیب بووە کە لەگەل مستەفا بارزانى لە روسیا بوون .  

لە سالى 1981 بۆتە پێشمەرگە و لە سالى 1988 دەستى لە کارى حزبى لەگەل پارتى دیموکراتى کوردستان کێشاوەتەوە . 

لەسالى 1988 لەگەل نەتەوە یەکگرتوەکان لە بوارەکانى مافى مرۆڤ کارى کردوە. 

ساڵى 1990 خەڵاتى نیودەوڵەتىReebok human rights award ى بۆ تێکۆشان لەپێناوى بەرگرى لەمافەکانى مرۆڤ لەئۆستنى ئەمریکا بەدەستهێناوە 

پێشنیارى دەیان پۆستى بالاى ئیدارى لەناوخۆ و دەرەوە بۆکراوەو رەتیکردۆتەوە. 

ساڵى 2004 و 2005 و بەڕێوەبەرى کشتوکاڵى دهۆک بوە، بۆیەش قبوڵى کردوە چونکە شارەزایى خۆى لەوبوارەدا بوە. 

دواتر و بەهۆى زۆرى کارى نایاسایى لەدهۆک لەبوارى کشتوکاڵ و دەستبەسەرداگرتنى زەوییەکشتوکاڵییەکان لەلایەن بەرپرسانى پارتى دیموکراتى کوردستانەوەو زۆربونى فشارەکان لەسەرى دەستى لەو پۆستە کێشاوەتەوە. 

بەهۆى تاڵکردنى ژیانى و رێگرى کردن لە هەر شتێک کە بیویستایە بیکات .لەوانەش رێکخراوێکى بەناوى پەرەپێدانى مەدەنیەت دروست کرد کە کارى بۆ دروست کردنى سەرکردەى ئایندە دەکرد بەلام رێکخراوەکەیان لێ هەڵوەشاندەوە . 

لەهەموو قۆناغەکانى کارکردنى دا لە تەواوى بوارەکان دا فشارى سیاسى زۆرى لەسەر بووەو کەتا ئەمساڵیش بەردەوامبون، بۆیە بەهۆى فشارەکان و هەرشەى ناراستەوخۆوە ناچاربوو لەگەڵ خێزانەکەیدا هەرێمى کوردستان بەجێبهێڵێت پەنابباتەبەر ولاتى کەنەدا. 

يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات