Halloween party ideas 2015
banner




لەبارەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەوە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند هەڵوێستی ئەوان لەگەڵ دەستوردایە و ئەگەر لە هەرێمی کوردستان دەنگ بە بەڵی بدرێت لە ڕیفراندۆمدا و کوردستان ویستی ببێتە ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوا، دەبێت ئەنجوومەنی ئاسایش لەوبارەیەوە بڕیار بدات.
له ‌وه‌ڵامی پرسیارێکی پەیامنێری ئێن ئاڕ تیدا سه‌باره‌ت به ‌هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به ‌ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم، ستیڤان دواریک وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، له‌وه‌ڵامدا ڕایگه‌یاند "ئێمه ‌تێبینی ئه‌و ڕاگه‌یەندراوه‌مان كرد كه ‌له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به ‌ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم ئاشكراكرا، هه‌ڵوێستی ئێمه‌ له‌و باره‌یه‌وه ‌ڕوونه‌ كه ‌ئه‌ویش هاوته‌ریبه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستوور".
وتیشی "لەکاتێکدا ئه‌نجامی ڕیفراندۆمه‌كه ‌به (‌به‌ڵێ) بوو و كوردستانیش ویستی ببێته ‌ئه‌ندام له ‌نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرووه‌كان وه‌كو ده‌وڵه‌تانی تر، ئه‌وا ده‌بێت ئه‌وكاته ‌ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بڕیاری له‌سه‌ر بدات و به ‌فلته‌ری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشدا بڕوات بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی".
لەبارەی ئەوەی ئایا نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەیە چاودێری ڕیفراندۆم بکات؟ وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئێن ئاڕ تی وت "سیاسه‌تی ئێمه‌ به‌و شێوه‌یه‌یه ‌كه ‌به‌ڵێ به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی دەنگدان ده‌كه‌ین و چاودێری ده‌كه‌ین، بەو مەرجەی حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقی داوامان لێبكات".
ڕۆژی ٧ی حوزەیران، جگە لە گۆڕان و کۆمەڵ، بارزانی و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کۆبوونەوە و بڕیاریاندا ڕۆژی ٢٥ی ئەیلولی ئەمساڵ ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش بگرێتەوە. 
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات