Halloween party ideas 2015
banner




ئه‌مڕۆ 6-6-2017 دانیشتنی كۆتایی دادگایی كردنی مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك ئه‌نجامدراو ناوبراو به‌ سێ مانگ زیندانی و سێ ساڵیش له‌ژێر چاودێرییدا سزادرا.

به‌پێی زانیارییه‌كانی دادگای به‌رده‌ڕه‌ش كه‌ ئه‌مڕۆ دانیشتنه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامدرا، له‌سه‌ر كه‌سی سكاڵای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دادگا بڕیاری سێ مانگ زیندانی و سێ ساڵیش چاودێری سه‌پاند به‌سه‌ر مه‌لا عه‌لی-دا، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی سزای زینداییه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكرێت، واتا ( وقف التنفیز).

له‌دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دادگای به‌رده‌ڕه‌شدا كه‌ نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماده‌یی بوو، بڕیاریش درا كه‌ مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك سێ ساڵ له‌ژێر چاودێرییدا بێت و كاری لێ قه‌ده‌غه‌ بكرێت و بڕی 30 هه‌زار دیناریشی لێوه‌ربگیرێت.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات