Halloween party ideas 2015
banner



حاجی كاروان، ئەندامی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی ئاماژە بەوەدەكات بەبێ دەستەی ئێستای سەرۆكایەتی پەرلەمان، دەتواندرێت پەرلەمانی كوردستان كارا بكرێتەوە.
حاجی كاروان، ئەندامی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی (باسنیوز)ی ڕاگەیاندووە لە غیابی دەستەی ئێستای سەرۆكایەتیی پەرلەمان، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، دەتوانرێت بە واژۆی 57 ئەندامی پەرلەمان، كۆبوونەوەی نائاسایی بكرێت، ئەو كاتە بەتەمەنترین كەس لە پەرلەمان كۆبوونەوەكە بەڕێوە دەبات، بەڵام  وەك حاجی كاروان دەڵێت "ئەوەش گرفتی لەسەرە، چونكە پرسیار لەوەدایە ئەو كەسە دەتوانێت بڕیار بدات؟ بەڵام ئەوەندەی زانرابێت، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، دەتوانرێت ئەو رێكارە بگیرێتە بەر".
حاجی كاروان جەختی لەوە كردەوە كە پارتی و یەكێتی و فراكسیۆنەكانی دیكە دەتوانن لەو ڕێگایەوە پەرلەمان كارا بكەنەوە، چونكە بە وتەی ئەو ئەگەر گۆڕان ئامادە نەبێت ئەو پێشنیارە وەربگرێت، یەكێك لە رێگاكان ئەوە دەبێت.
باس لەوەش دەكات كە فراكسیۆنەكەیان لەگەڵ ئەو ڕێگایەدا نییە و پێیوایە دەبێت بە گفتوگۆ پرسی كاراكردنەوەی پەرلەمان چارەسەر بكرێت.
ڕۆژی 13ی حوزەیران هەردوو مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتیی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونەوە و بڕیاریان دا پەرلەمانی كوردستان كارا بكرێتەوە، هەروەها سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد كە یوسف محەمەد لە یەك دانیشتندا سەرۆكایەتیی پەرلەمان دەكات و دواتر دەستەی ئێستای سەرۆكایەتیی پەرلەمان دەگۆڕدرێت، بەڵام سەرۆكی پەرلەمان بە گۆڕان دەدرێتەوە.

 لە بەرامبەردا هەریەك لە بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان، هەڵوێستی خۆیان لەسەر پێشنیازەكەی پارتی و یەكێتی ئاشكرا كرد و ڕەتیانكردەوە.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات