Halloween party ideas 2015
banner


ماڵپەری تۆڕی هەواڵی گروپی سەوز کە ماڵپەرێکی بەناو فەرمی سەر بە یەکیتی نئشتیمانی کوردستانە ئەوەی بلاوکردەوە کە ڕابون مەعروف ڕایگەیاندوە مادام چارەسەری قەیرانەکان بە فشاری یەکێتی دەبیتە دەستکەوت بۆ ئەو حیزبە ئەوە ئەوان بەهیچ شیوەیەك پێشوازی لێناکەن و دەنگی پێ نادەن 

دەقی بڵاوکراوەی ماڵپەڕەکە: 


-ئەندام پەرلەمانێکی یەکێتی بۆ تۆڕیی هەواڵی گروپی سەوز" 

لە بەرواری ١٤/٧/٢٠١٤ ئێمە وەك فراکسیوونی یەکێتی پڕۆژە یاسایەکمان دابەسەرۆکی پەرلەمان لە پڕۆژە یاساکەدا هاتووە ماوەی ویلایەتەکەی مسعود بارزانی کۆتایی هاتووە دەبێت دووڕێگا بگرینە بەر بۆ کۆتایی هێنان بەقەیرانی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم " 

١- یان دەبێت هەڵبژاردن بکرێت وکەسێکی تر بۆ ئەو پۆستە دیاری بکرێت! ئەمەش پاش ڕاوێژ کردنمان لەگەڵ کۆمیسیونی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەوانیش ووتیان کاتمان لەبەردەستەو بودجەش هەیە. 

٢- یا دەبێت تەعدیلات لەدەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم دا بکرێت ....پاش ئەوەی پڕۆژەکەمان تەسلیم بەسەرۆکی پەرلەمان کرد ووتی :ئەوە پرسێکی نیشتمانیەو نابێت تاکە حیزبێك بڕیاری لەسەر بدات هەڵیگرن بۆ کاتێکی تر چوونکە ئەوکاتە گۆڕان پارتی لەمانگی هەنگووینی دابوون 

-پاش ئەوەی ڕابوون مەعروف" سەرۆکی لیستی گۆڕان پڕۆژەکەی بینی بەبەرچاوی هەموو ئەندام پەرلەمانتارەکانی پارتی یەوە بەدەنگێکی بەرز ووتی :مادام ئەبێت بەدەست کەوت بۆ یەکیتی ئێمە دەنگ بەم پڕۆژە یاسایە نادەین" 

_ئەو سەرکردانەی ئێستا مەیالن بەلای گۆڕان دادائەم ڕاستیە لەئێمە باشتر ئەزانن بەڵام قیمەی حەماقەتە خۆتانی لێ گێل ئەکەن هەر لێیان ئەچنە پێشەوە لەژێر ناوی جیاجیادا.ئەی کاکی برا بۆ والەیەکێتی ئەکەن !! ئەگەر ئەمە بەرژەوەندی شەخسی وتایبەتی نەبیت لەژێر چی ناوێك دا ئێوە شین وشەپۆڕ بۆ گۆڕان ئەکەن!! 

تێبینی/ لەبەر بوونی فشە ڕێکەوتنێكی نێوان یەکێتی و گۆڕان ئەندام پەرلەمانەکە ئامادە نەبوو بەڵگەکانمان بۆ بنێرێت بەڵام بەڵێنی ئەوەی پێ داین ئەگەر ئەو ڕێکەوتنە ئەنجامی نەبێت بەدڵنیایی یەوە بۆتان ئەنێرین 


تایبەت : تۆڕی هەواڵی گروپی سەوز 



کۆتای بلاوکراوەکە
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات