Halloween party ideas 2015
banner



یوسف محەمەد سادق ، سەرۆكی پارلەمانی كوردستان ئامادەیە بچێتەوە پارلەمانی كوردستان و بۆ ئەوەش مەرجەكانی خۆی لەو بارەیەوە ئاشكرادەكات. 

سەرچاوەیەكی نزیك لە دكتۆر یوسف محەمەد سادق ، سەرۆكی پارلەمانی كوردستان رایگەیاندوە ، ئامادەیە بچێتەوە كۆبونەوەكانی پارلەمان و بەشداری یەكەم دانیشتنی پارلەمانی كوردستان بكات ، بەڵام بۆ ئەو مەبەستە ، دوو مەرجی هەیە و بەو مەرجانەش ئامادەیە دوای یەكەم دانیشتنی پارلەمان ، دەستبەرداری پۆستی سەرۆكی پارلەمان بێت. 

سەرچاوەكە رایگەیاند ، دكتۆر یوسف محەمەد سادق ، وتویەتی مەرجی یەكەمم ،گۆرینی سیستمی سەرۆكایەتیە بۆ پارلەمانی لە هەرێمی كوردستاندا  ، هاوكات پارتی دیموكراتی كوردستانیش رازیبێت كە مەسعود بارزانی بۆ خولێكی تری سەرۆكایەتی هەرێم ، خۆی كاندید نەكاتەوە. 

بەپێی زانیاریە رۆژنامەییەكان ،  سیناریۆیەك لە ئارادایە كە وا بڕیارە پەرلەمانی كوردستان كارابكرێتەوە و وەزیرەكانی گۆڕان بگەڕێنەوە  ، بەڵام بەو مەرجەی كە لە داوی دوو كۆبوونەوە لە كاراكردنەوەی پەرلەمان دەستەی ئێستای سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بگۆڕدرێت . 

شایەنی باسە  بزووتنەوەی گۆڕان گۆڕانكاریكردنی لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی لە دوای دوو كۆبوونەوە رەتكردۆتەوە و رایان گەیاندوە كە دەبێت گۆرینی هەر سێ سەرۆكایەتیەكە بە یەك پاكێجبێت.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات