Halloween party ideas 2015
banner



ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتوو بۆ هەفتەنامەكە وتی: ״وەك یەكگرتوو هەموو كات لەگەڵ سەربەخۆیی كوردستان بووین، لەدوو كۆنگرەی ڕابردووی حیزبەكەشماندا باسمان لە درووستكردنی دەوڵەت كردووە، بە بەرنامەو پلانی تۆكمەو ئامادەكاری باش بۆ ئەو پرسە".
ئەبوبەكر هەڵەدنی، كە هاوكات سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووشە لەپەرلەمانی كوردستان، وتیشی: ״ژمارەیەك لەبەرپرسانی نێو یەكگرتوو ناڕازیبوون بە بەشداریكردنی شاندی یەكگرتوو لەكۆبوونەوەی بارزانی‌و لایەنەكاندا، كە هەم یەكگرتوو، هەم لایەنەكانی تر هەڵەیەكی گەورەیان كرد هیچ مەرجێكیان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم نەبووە".
"پێویست بوو چاككردنی بژێویی خەڵك، چارەسەركردنی قەیرانی دارایی‌و خستنەوەگەڕی دامەزراوە شەرعییەكان ببنە مەرجی دیاریكردنی وادەی ڕیفراندۆم"، ئەبوبەكر هەڵەدنی وایوت.
دیاریكردنی وادەی ڕیفراندۆم لەكاتێكدایە ماوەی دوو ساڵە پەرلەمانی كوردستان پەكیكەوتووەو وەزیرەكانی بزووتنەوەی گۆڕانیش لەحكومەت دەركراون‌و بارودۆخی سیاسی‌و پەیوەندی نێوان لایەنەكان ئاڵۆزبووەو هەوڵەكانی چارەسەریش شكستیان هێناوە.

سەركردایەتییەكەی یەكگرتوو ئەوەشی وت ״من یەكێك بووم لەوانەی پێم باش نەبوو یەكگرتوو بەشداری ئەو كۆبوونەوەیە بكات، بەڵام بەزۆرینەی دەنگ بڕیاری بەشداریكردنیان داوە".
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات