Halloween party ideas 2015
banner


ڕوونکردنەوەیەک لەنووسینگەی ڕاگەیاندنی ھەڤاڵ حاکم قادر حەمەجان , ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی ( یەکێتی نیشتمانی کوردستان ) ..

بۆ / سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن .

بەمەبەستی بەرچاوڕوونی وئاسانکاری زیاتر بۆ بەدەست ھێنانی ڕوونکردنەوەو پەیام وسەردێڕِەکانی سیاسەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وپەیام وڕاوبۆچون وبڕیاروبەیاننامە فەرمی یەکان , بەوئومێدەی لەداھاتوودا لەسەر ڕاستە ڕێ یەکان ھەواڵەکانتان داڕێژن و وەرگری گەلی کوردستان بەپلەی یەکەم لێیان سودمەندبێت , بەسڵاوێکی گەرمەوە پێتانی ڕادەگەێنین کە , ھەڤاڵ حاکم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی( ی.ن.ک ) قسەکەری فەرمی (ی.ن.ک) نی یەو بەرلەئێستا گەرئەوپۆستە لەلایەن ھەردەزگایەکی ڕاگەیاندنەوە بەھەڵە خرابێتە پاڵ ناوی ئەو بەڕێزەوە , ئەوە لەڕێی ئەم پەیامەمانەوە بۆ سەرجەم کەناڵ ودەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕوون دەکەینەوە , کەھەڤاڵ (حاکم قادر حەمەجان) تەنھا ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان) ە . ھەرشادوسەرکەوتووبن .

نووسینگەی ڕاگەیاندنی
ھەڤاڵ حاکم قادرحەمەجان

٢٠١٧/٦/٦
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات