Halloween party ideas 2015
banner



بەرپرسى مەڵبەندى چەمچەماڵى یەکێتى ڕایگەیاند، لەشەوەوە هێزێکى دژە تیرۆرى یەکێتى هاتونەتەسەر مەڵبەندى چەمچەماڵ ئەم نیوەڕۆیە ڕۆشتوون.
 بەرزان ئەحمەد کوردە، بەرپرسى مەڵبەندى چەمچەماڵى یەکێتى ڕایگەیاند "لەشەوەوە هێزیکى دژە تیرۆر هاتونەتەسەر مەلبەندى چەمچەماڵى یەکێتى و دەوروبەرییان گرتووە، ئەم نیوەڕۆیە ڕۆشتوون و مەڵبەندییان جێهێشتووە".
بەرپرسى مەڵبەندى چەمچەماڵ بەتەنزەوە ئەوەشى وت، پێدەچێت بۆ تیرۆرست هاتبێتنە ناو مەڵبەندەوە.
بەپێى زانیارییەکان بەرزان ئەحمەد کوردە ئاگادار کراوەتەوە کە نەچێتەوە بۆ دەوام ئەم بەیانییە، بەڵام خۆى دەڵیت خۆم نەچووم بۆ دەوام.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە ماوەیەک ململانێى ناوخۆیى یەکێتى مەڵبەندى چەمچەماڵى گرتووەتەوە، تا کار گەیشتووە بەوەى کە بەرپرسى ئەو مەڵبەندە بڵێت کێشە ئەمنییەکانى چەمچەماڵ پەیوەندى بەململانێى باڵەکانى یەکیتیەوە هەیە.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات