Halloween party ideas 2015
banner



شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی لە گەڕەکی مەشلەبی ڕۆژهەڵات و گەڕەکی جەزاری ڕۆژئاوای شاری ڕەقەدا لە شەڕێکی قورسدان لەگەڵ چەتەکانی داعش و لە ئەنجامی شەڕەکانی ئەمڕۆدا ٧٥ چەتەی داعش کوژران.

شەڕی گەورەی هێزەکانی سوریای دیموکراتی بۆ ڕزگارکردنی شاری ڕەقە لە چنگی چەتەکانی داعش لە ڕۆژی دووەمیدایە و شەڕڤانان لە پێشڕەویدان.

شەرڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی دوێنێ کاتژمێر ٠٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لە گەڕەکی مەشلەبی ڕۆژهەڵاتی ڕەقەوە چوونە ناو شارەکەوە و تا درەنگانی شەو شەڕێکی قورس لە نێوان ئەوان و چەتەکانی داعشدا بەردەوامی هەبوو، شەڕڤانان بۆ ئەوەی زیانەکانی شەڕ بەر هاوڵاتیان نەکەوێت دەیانگوازنەوە بۆ شوێنە پارێزراوەکان.

هەر لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانییەوە لە سێ خاڵی ڕۆژئاوای شاری ڕەقە شەڕی قورس لە نێوان شەڕڤانان و چەتەکانی داعش ڕوویداوە، لە بارەی ئەنجامەکانی ئەو شەرانەوە هێشتا زانیاری بە وردەکارییەوە دەست نەکەوتووە.

شەڕڤانان هەروەها لە گەڕەکەکانی ڕۆژئاوای ڕەقە پاش ئەوەی ئێووارەی دوێنێ قەڵای هەرقەڵیان لە چەتەکانی داعش پاککردەوە جموجووڵەکانیان دەستپێکرد، ڕاگەیەنەدراوە کە لە بەیانییەوە تا ئێستا لە گەڕەکی جەزاری ڕۆژئاوای شاری ڕەقە شەڕێکی قورس لە نێوان شەڕڤانان و چەتەکاندا بەڕێووەدەچێت.

فەرماندەیی هێزەکانی سوریای دیموکراتی ڕایگەیاندووە، کە چەتەکانی داعش بە مۆتۆرسیکلێتی بۆمبڕێژکراو لە دوێنێوە دەیان جار هەوڵی هێرشیان داوە، هەروەها ڕاشگەیەندراوە، کە لە دوێنێوە بۆ ئێستا زیاتر لە ٧٥ چەتەی داعش کوژراون.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات