Halloween party ideas 2015
banner



سكرتێری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ناوه‌ندی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی ئاشكرای ده‌كات" تائێستا هیچ وڵاتێك به‌ فه‌رمی‌ پێشوازی‌ له‌ بڕیاری‌ ریفراندۆم نه‌كردووه‌، به‌ڵكو پشتیوانی‌ خۆیان بۆ یه‌كپارچه‌یی‌ عیراق دووپاتكردوه‌ته‌وه‌."   

عادل موراد، سكرتێری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ناوه‌ندی‌ یه‌كێتی‌ له‌ میانه‌ی وتارێكدا به‌ناونیشانی (چاكی‌ مه‌كه‌ن با خراپ نه‌بێت)، نووسیویه‌تی "دوای چه‌ندین سه‌ردان و چاوپێكه‌وتن و دیبه‌یت و پانێڵ و بگره‌ و به‌رده‌ تائێستا هیچ وڵاتێك به‌ فه‌رمی پێشوازی له‌ بڕیاری ریفراندۆمه‌وه‌ نه‌كردووه‌".   

ده‌شڵێت "بگره‌ زۆر له‌ وڵاتان به‌ ئاشكرا دژایه‌تی خۆیان بۆ ریفراندۆم ده‌ربڕیوه‌ و پشتیوانی خۆیان بۆ یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق دووپاتكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ نیوه‌ی زیاتری خه‌ڵكی كوردستانیش به‌نه‌خێر ده‌نگ بۆ ئه‌م راپرسییه‌ ده‌ده‌ن دژی جیا بوونه‌وه‌ی كوردستان له‌ عیراق".   

عادل موراد ئاماژه‌ی‌ به‌و وڵاتانه‌ش كردووه‌ كه‌ به‌ ئاشكرا دژایه‌تی خۆیان بۆ ریفراندۆم ده‌ربڕیوه‌ ئه‌وانیش (عیراق، توركیا، ئێران، ئه‌مریكا، روسیا، ئه‌ڵمانیا).   

7 ئەم مانگە مەسعود بارزانی، لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەكانی بەشدار لە حكومەت و پەرلەمان كۆبۆوە و تیایدا بڕیار درا رۆژی 25 ئەیلولی 2017 ریفراندۆم ئەنجام بدرێت.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات