Halloween party ideas 2015
banner



میدیا فەرمییەکانی عێراق بە پشت بەستن بەچەندین سەرچاوەی زانیاری ئەوەیان بڵاوکردوەتەوە ڕاوێژکاری ئێستەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەبێتە سەرۆکی داهاتووی هەرێمی کوردستان. 

چەند ماڵپەرێكی عێراقی بڵاویان كردەوە كە لەدوای ئەوەی مەسعود بارزانی لەچاوپێكەوتنێكی لەگەڵ گۆڤاری فورین پۆڵیسی ئەمریكی رایگەیاند كە"خۆی بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان كاندید ناكاتەوە كە بڕیارە بەر لەكۆتایی ئەمساڵ هەڵبژاردنی بۆ بكرێت، بارزانی كورسی سەرۆكایەتی بۆ مەسروری كوڕی جیدەهێڵێت". 

بەپێی ماڵپەرە عێراقییەكان"مەسعود بارزانی ماوەی 12 ساڵە بەرێگە‌و شێوازی جیاواز دەستی گرتوە بەسەر سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان". 

جێی ئاماژەیە ئەوە یەكەم جار نییە كە بارزانی لەچاوپێكەوتنی لەگەڵ میدیایەكی جیهانیدا جەغت لەدەستبەردرابونی سەرۆكایەتی هەرێمی دەكات‌و پێشتریش لەچاوپێكەوتنێكی لەگەڵ لۆمۆندی فەڕەنسی بارزانی هەمان شتی وت‌و جەغتی لەسەر ئەوە كردەوە كە لەپاش ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كار‌و ئەركی ئەو تەواو دەبێت. 

چاودێرانی سیاسی لەو باوەڕەدان كە پارتی دیموكراتی كوردستان لەهەڵبژاردنی داهاتوی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستاندا مەسرور بارزانی دەكەنە كاندیدی پارتەكەیان‌و پێشتریش مەسرور بارزانی لەچاوپێكەوتنێكی لەگەڵ رۆژنامەی زەناشیوناڵی ئیماراتی حەزی بۆ خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم‌و گرتنەوەی شوێنی باوكی ئاشكراكردبو. 

هاوكات چاودێرانی سیاسی جموجۆڵە دبلۆماسییەكانی ئەمدواییەی مەسرور بارزانی بەتایبەت بۆ ئەمریكا‌و بەغدا‌و سەردانی هەندێك لەپارتە سیاسیە كوردییە نزیكەكان لەپارتی وەك ئاماژەیەك بۆ ئامادەكارییەكان بۆ بون بەسەرۆكی هەرێمی كوردستان لێكدەدەنەوە‌و سەرچاوەیەكی سەربەخۆی نزیك لەبنەماڵەی بارزانیش بەماڵپەری (بەغداد نیوز)ی وتوە"مەسرور بارزانی سەرۆكی داهاتوی هەرێمی كوردستانە".
يتم التشغيل بواسطة Blogger.

لەلایەن ئاژانسی وڵات